بەهۆی هەڵمەتی میدیایی دانپێدانانەكە بڵاو كرایەوە، ئەوەش حكومەكە دەگۆڕێت بۆ هەتا هەتایە

غازی حەمید زەنگەنە یاساناس و پارێزەر رایدەگەێنێت” لەرووی یاساییەوە دانپێدانان لەبارەی كێسی 5 گیراوەكە، دەلێت بەپێی یاسا دانپێدانان كۆتایی هەموو شتێكە لە رووی یاساییەوە، ئەو دان پێدانانەی كە لەژێر فشاری هەڵمەتی میدیایی بڵاو كرایەوە، سزادی دۆسیەكە دەگۆڕت، بەڵگەیەكی تری خستە سەر دۆسیەكە”.

هەروەها غازی حەمید زەنگەنە دەشلێت” من لەرووی پێشەیەوە، بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوە نیم دانپێدانانی تاوانبار بڵاو بكرێتەوە، بەڵام بەرای من، ئەو دانپێدانانە بەهۆی فشاری ئەو هەڵمەتە میدیایە بوو كە بۆ ئەو پێنج گیراوە كراوە، ئەوەش وای كرد كە بەڵگەیەكی تری بەهێز بچێتە سەر دۆسیەكە و كە ئەگەری هەیە سزاكە بگۆڕت”.

هەروەها غازی حەمید دەشلێت بڵاو بوونەوەی ئەو دانپێدانانە، لەژێر فشار بوو ئەوەش سزاكەی قورستر دەكات، ئەوانەی هەڵمەتی میدیایانە بۆ ئەو پێنج گیراوە سیاسیە ئەنجام دا، دۆسیەكەیان وێرانتر كرد، چونكە پێشتر بە شەش ساڵ زیندانی كرابوون، بەڵام بەهۆی ئەو هەڵمەتەوە، ئەو دانپێدانانە دەچێتە ناو دۆسیەكە و بەوەش ئەگەری حكومی شەش ساڵەكە بۆ هەتا هەتایە بگۆرێت”.

Back to top button