شنگال : شەڕ لە نێوان چه‌كدارانى پەکەکە و سوپای عێراق روویدا.. بريندار هه‌يه‌

 له‌ سنوورى شاروچكه‌ى شنگال شەڕ له‌ نێوان هێزێکی سەر بە (په‌كه‌كه‌) و سوپای عێراق دروست بوو.

له‌ ناحیه‌ی سنوونێی سه‌ربه‌ قه‌زاى شنگال، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، شه‌ڕ له‌ نێوان چه‌كدارانى په‌كه‌كه‌ و سوپای عێراقدا دروست بوو ، سەربازێکی سوپای عێراق بریندار بووە و ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای عێراقیش، بردراوە.

له‌باره‌ى هۆكارى شه‌ڕه‌كه‌ش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، پێشتر سوپای عێراق بەڵێنی بە هەزار و 500 چەکداری سەر بە پەکەکە دابوو کە سەر بە هێزەکانی ”پاراستنی ئێزدخانن”، بکرێنە بەشێک لە سوپای عێراق، بەڵام ئەمڕۆ وادەکە کۆتایی هات و رێککەوتنەکە جێبەجێ نەکرا.

چەکدار و لایەنگرانی پەکەکە لە رۆژئاوای خانەسوور سەر بە ناحیەی سنونێ و لە ناو سەنتەری شاری شنگال دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە.

ئەگەرچی لە ماوەی 10 رۆژی رابردوو، سوپای عێراق سێ لیوای بردووتەوە سەر سنووری عێراق و سووریا، بەڵام هێشتا رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بۆ دەرکردنی میلیشیاکان لە شنگال جێبەجێنەکراوە.

 

س:كوردستان 24

Back to top button