مه‌خموور :شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان سەردانی سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگە دەکەن

شاندێکی باڵای سەربازی هاوپەیمانان بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی سەردانی سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگەیان کرد و لەلایەن سیروان بارزانی به‌رپرسی میحوه‌ری مه‌خمور – گوێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه‌ پێشوازییان لێكرا.

ئەمڕۆ شەممە 13 ی 3 2021،شاندێکی سەربازی ھاوپەیمانان کە پێکھاتبوون لە راوێژکارانی ھەر یەک لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، كەنەدا، ھۆڵەندا و فینلەدا سەردانی بارەگای میحوەری (6)ـی سەنگەرەکانی پێشەوەی پێشمەرگەیان کرد.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری مەخموور – گوێڕی هێزی پێشمەرگە لە هه‌ژماری خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایگه‌یاند: شاندەکە بە سەرپەرشتیی کۆلۆنێل لایێنچ، بەرپرسی ھێزە تایبەتیەکانی ئەمریکا لە عێراق و کۆلۆنێل ویلیامس، بەڕێوەبەری سەنتەری ھاوئاهەنگی ھاوپەیمانان لە کوردستان و کۆلۆنێل کلین، فەرماندەی دەستەی باڵای سەنتەری راوێژکارانی ھاوپەیمانان لە کوردستان بووە.

هه‌روه‌ها سيروان بارزانى ڕاشيگه‌ياندووه‌:” سەردانەکە بە مەبەستی ھەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی و گرتنەبەری رێکار و ھەنگاوی پێویست بۆ وەڵامدانەوەی ھەر جووڵە و کردەیەکی تیرۆریستانی داعش بووە.

 

 

Back to top button