بزانه‌ لاهوور جه‌نگى چۆن له‌رێگه‌ى ده‌يان په‌يج و ماڵپه‌رى چه‌واشه‌كاره‌وه‌ خیانەت و قاچاخچێتی و مافیاگەریی خۆی و تاقمەكەی پەردەپۆش دەكات.

دواى ئه‌وه‌ى خه‌ڵكى شارى سلێمانى و ده‌ورووبه‌رى ده‌نگيان به‌رزكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر كاره‌ خراپه‌كانى له‌ سه‌ر حيسابى ئه‌وان لە ڕێگەی دەیان پەیج و ماڵپەڕی چەواشەكارەوە، لاهوور جەنگی،  خيانه‌تكارى ١٦ی ئۆكتۆبەری ٢٠١٧،  خیانەت و قاچاخچێتی و مافیاگەریی خۆی و تاقمەكەی پەردەپۆش دەكات و له‌و پێناوه‌ش تەنیا لە سپۆنسەركردنی پەیجەكانی، سەدان هەزار دۆلار خەرج دەكات ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ مووچه‌ى مانگانه‌ به‌ ژماره‌يه‌كى زۆرى كارمه‌ندانى ئه‌م په‌يج و ماڵپه‌رانه‌ ده‌دات كه‌ له‌ رێگه‌ى قاچاخچيه‌تى و مافياگه‌رى ده‌ستى ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر حيسابى خه‌ڵكى پارێزگاى سلێمانى و ده‌ورووبه‌رى .

 

” له‌ماوه‌ى ڕابردوو  بەشێك لەو پەیجانەی لاهوور جەنگی بەهۆی پێشێلكردنی یاسا و بڵاوكردنەوەی لەڕادەبەدەری هەواڵی درۆ، لە لایەن كۆمپانیای (فەیسبووك) داخران كە ژمارەیان ٢٤٤ پەیج و گرووپ و هەژماری تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بوون.”

_ ماڵپه‌ر و په‌يجه‌كانى بناسه‌ و، ئه‌و پاره‌يه‌شى كه‌له‌لايه‌ن لاهوور جه‌نگى بۆ سپۆنسه‌رى كردن و كارمه‌ندانيان خه‌رج ده‌كرێت بزانه‌ چه‌نده‌؟

له‌و باره‌يه‌وه‌ رۆژنامه‌نووس، زانكۆ بورهان،” ڕاپۆرتێكى له‌و باره‌يه‌وه‌ ئامادە كردووە و، به‌پێ ى ڕاپۆرته‌كه‌ى پەیجەكانی لاهوور جەنگی بەسەر سێ كۆمەڵەدا دابەش دەبن، ئەوانیش:كۆمەڵەی یەكەم: پەیجە سێبەرەكانن كە كار لەسەر تیرۆری كەسایەتییەكان دەكەن. ئەدمینەكانیان كارمەندانی دەزگای دژە تیرۆری یەكێتین. سیاسەتیان پشت بە جنێو و سووكایەتی و ناوزڕاندن دەبەستێت، هاوشێوەی پەیجەكانی شاسوار عەبدولواحید. ئەركی سەرەكییان ناشرینكردن و سووكایەتیكردنە بە نەیارەكانی لاهوور جەنگی و سپی كردنەوەی ڕووی ڕەشی خاوەنەكەیان.

كۆمەڵەی دووەميش: پەیجە نیمچە فەرمییەكانی لاهوور، كەسانی راگەیاندنكاری قەڵەمفرۆش سەرپەرشتییان دەكەن. ئەركیان كۆكردنەوەی لایكە، جارجارەش وێنەی لاهوور جەنگی دەخەنە پاڵ وێنەی كەسایەتییە كاریگەرەكان، بۆ ئەوەی وەها نیشانی بدەن كە گوایە لاهووریش كەسایەتییەكی كاریگەرە، لە كاتێكدا هەموو خەڵكی دەزانن، لاهوور جەنگی تەنیا لە خیانەت و مافیاگەری و قاچاخچێتیدا كاریگەری هەیە، پەیجەكانی (چاو، ئاژانس، كۆباس، مۆر، پۆلۆتیك پرێس و ئاژانسی وڵات) دەكەونە نێو ئەم كۆمەڵەیەوە، مووچەكانیان لە لایەن دژە تیرۆری یەكێتییەوە دابین دەكرێت و هەریەكەیان زیاتر لە ٢٥ كارمەندیان هەیە و مانگانە مووچەی كارمەندانیان دەگاتە ١٥٠٠ دۆلار.

كۆمەڵەی سێیەم و كؤتايى :پەیج و سایتە هەواڵییەكانی لاهوورن، كاریان شەڕی راگەیاندنە لە دژی نەیارانی لاهوور جەنگی، هیچ هەواڵێك، تەنانەت هەواڵی كەشوهەواش بەبێ لێدان لە نەیارەكانی لاهوور جەنگی بڵاو ناكەنەوە، بۆ سەرجەم هەواڵەكانیشیان، پشت بە درۆ و سەرچاوەی نێو گیرفانی لاهوور و پۆستی پەیجە درۆزنەكانی سەر بە كۆمەڵەی یەكەم و دووەم دەبەستن.

هەمان ڕۆژنامەنووس ئاشكرای كردووە، پەیجەكانی (ژیان، لڤین، میللەت، ئێستا) لەلایەن ئاكۆ جەنگیی برای لاهوورەوە سەرپەرشتی دەكرێن.

پەیجەكانی (ژیان و لڤین)یش لە لایەن محەمەد هەورامییەوە سەرپەرشتی دەكرێن. تەنیا ئەم دوو ماڵپەڕە، ژمارەی كارمەندانیان زیاتر لە پەنجا كارمەندە، ٢٠ تا ٢٥ نووسەریان بەكرێ گرتووە كە مانگانە نزیكەی ١٥٠٠ دۆلاریان پێ دەدەن لە بەرامبەر نووسین بە دڵی لاهوور جەنگی.

سایتی (میللەت)ی لاهووریش لانی كەم ٤٥ كارمەندی گرێبەستی هەیە لەگەڵ دەیان نووسەری قەڵەمفرۆش، مووچەی مانگانەی كارمەندەكانی دەوروبەری ١٢٠٠ دۆلارە.

له‌ كۆتايى ئه‌م ڕاپۆرته‌ ديار ده‌بێت ئه‌گه‌ر لێكدانه‌وه‌ى بۆ بكرێت ملیۆنەها دۆلار بۆ ئه‌م په‌يج و ماڵپه‌رانه‌ خه‌رده‌كرێت، به‌پێ ى زانيارييه‌كان لاهوور جەنگی ئەو پارەیە لە ڕێگەی بودجەی دەزگای زانیاری و پارەی ئیدارەی گشتیی یەكێتی و قاچاخچێتی و خیانەت و مافیاگەری و سەندنی سەرانە لە خەڵكی و دەستگرتن بەسەر داهاتەكانی سلێمانی، دابین دەكات.

Back to top button