ئاسايشى هه‌ولێر : بكوژى ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ له‌شارى هه‌ولێر ته‌رمه‌كه‌ى به كورژاوى دۆزرايه‌وه ده‌ستگيركرا
له ڕاگه‌يێنراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕايدهگهينێت : بكوژى ئه‌و كه‌سه‌ى دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ى خۆى دۆزرايه‌وه ده‌ستگيركرا و دڵنيايش بههاوڵاتيان ده‌ده‌ن كه هيچ تاوانبارێك له‌ده‌ستى ياسا ڕزگارى نابێت و، هەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.
له ڕاگهيێنراوهكهى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر كه ئه‌مرۆ شه‌ممه به‌ڵاويكردۆته‌وه و تێدا هاتووه:” دوێنێ ١٣/٢/٢٠٢١ لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاووڵاتی(علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە. دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران،لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردوو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتووی (بنەسلاوە)ن و دواتریش بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژ(ع.أ.ع)وهەریەک لە هاوکارانی بکوژ(ب.ع.أ)و(ش.ه.ج)لەگەڵ چەکی جۆری (دەمانچە)کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستگیرکران.
هه‌روه‌ها له ڕاگهيێنراوهكهى ئاسايشى هه‌ولێر هاتووه :” تاوانباران دانیان بە تاوانەکە دانا و بکوژ لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.
له‌كۆتايى ڕاگهيێنراوهكه به‌رێوه‌به‌رايه‌تى ئاسايشى هه‌ولێر دڵنيايى به هاوڵاتيان ده‌دات و ده‌لێ:” لێرەوە جارێکی تر هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسا ڕزگاری نابێت وهەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.