فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد: په‌كه‌كه‌ ته‌واوی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی مینڕێژ كردووه‌ كه‌ خۆیان تێیدا سه‌پاندووه    

دوای ئه‌وی شه‌وی رابردوو به‌ هۆی دانانه‌وه‌ی مین له‌ لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ له‌سه‌ر رێگاكانی گونده‌كانی سنوری سیده‌كات دوو پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌ فه‌رمانده‌ی هه‌ڵگورد بوونه‌ قوربانی، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد رایگه‌یاند په‌كه‌كه‌ ته‌واوی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی مینڕێژ كردووه‌ كه‌ خۆیان تێیدا سه‌پاندووه.

لیوا به‌هرام عه‌ریف یاسین فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد له‌ باره‌ی قوربانیه‌كانی شه‌وی رابردووی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان رایگه‌یاند: مینرێژكردنیده‌ڤه‌ری سیده‌كان له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌هۆكاری درووستبونی ئه‌و رووداوه‌ بووه‌ كه‌ شه‌وی رابردوو پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو و یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوو.

 

فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی هه‌ڵگورد راشیگه‌یاندووه‌ كه‌: به‌ هۆی ئه‌و سیاسه‌ته‌ی كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ سنوره‌كه‌ دژی خه‌ڵكی كوردستان ره‌چاوی ده‌كات، ماوه‌ ماوه‌ گوێبیستی شه‌هیدبوونی هاووڵاتیان ده‌بین ئه‌وه‌ش.

 

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ په‌كه‌كه‌ ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌ سنووریانه‌یان مینڕێژ كردووه‌ كه‌ خۆیان تێیدا سه‌پاندووه‌ و به‌ پێی ویستی خۆیان مامه‌ڵه ‌ده‌كه‌ن

 

Back to top button