هێرشكرایه‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند مانگی رابردوو چه‌ندین جار له‌ لایه‌ن هێزێكی نادیار هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ئێران، جارێكی دیكه‌ له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌ی نه‌وت هه‌ڵگری ئێران.

 

ئاژانسی بلومێرگ رایگه‌یاندووه‌‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ كرایه‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی ئیسرائیلی له‌ كه‌نداوی عومان، له‌ ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی.

 

هه‌روه‌ها ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی نیمچه‌ فه‌رمی ئێرانی رایگه‌یاندووه‌ كه‌ كه‌شتیه‌كی نه‌وت هه‌ڵگری ئێرانی به‌ ناوی شه‌هر كورد له‌ ئاوه‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست رۆژی چوار شه‌ممه‌ بۆمبێكی چێندراوی پێدا ته‌قیه‌وه‌ته‌وه‌و و كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیانێكی زۆر به‌ر كه‌شتیه‌كه‌ كه‌وتووه‌.

 

به‌پێی ئاژانسی بلومێرگ، ئێران و ئیسرائیل كه‌شتییه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌نه‌ ئامانج، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ كه‌نداوی عومان كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی هێرشی كراوه‌ سه‌ر و ئێرانی به‌و هێرشه‌ تۆمه‌تبار كرد.

 

سه‌رچاوه‌: ئه‌لحوڕه‌

Back to top button