توركیا سەركردەیەكی پەكەكەی لە سووریا دەستگیركرد
ئاژانسی ئەنادۆڵ ئهمرۆ دووشهممه رایگەیاندووه: ھێزە ئەمنییەكانی توركیا سەركردەیەكی پەكەكەیان لە سەر سنووری سووریا دەستگیر كردووه.
بەپێی ههواڵى ئاژانسى ئهنادۆڵى توركى، لە ئۆپەراسیۆنێكدا لە سەر سنووری نێوان توركیا و سووریا ھەواڵگری توركیا “ئێبراھیم بابات” سەركردەی پەكەكەی دەستگیركردووە.
بەپێی ئاژانسەكە:”ھەواڵگری توركیا ئەو سەركردەیەی پەكەكەی لە نزیك سنووری سووریا دەستگیركردووە و لە ئۆتۆمبێلەكەیدا چەند تەقینەوە و مینی ئامادەكراو بۆ تەقاندنەوە گیراون لە ناوچە ژێر دەسەڵاتی ھێزەكانی توركیا لە باكووری سووریا،
سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵیان راگەیاندووە، بابات كە نازناوەكەی “شێخ گۆیی”یە پۆستی فەرماندەی لیوای ھەبووە لە نێو پەكەكە و یەپەگەدا.
سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا گوتوشیانە، بابات لە ساڵی 2011 چووەتە ریزی پەكەكە لە ناوچەی جزیرە لە باكووری رۆژھەڵاتی سووریا و چەندین بەرپرسیاری و پۆستی لە نێو پەكەكەدا لە عێراق و سووریا وەرگرتووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2017 لە پۆستی فەرماندەی لیوا دابمەزرێت.
سەرچاوە: ئاژانسی ئەنادۆڵ