پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنى باندێکی چوار کەسی ڕاگهياند
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا كه ئهمرۆ دووشهممه بهڵاویکردۆتهوە رايگهياند، “دوای ئاگادارکردنەوەی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سۆران لەلایەن سێ هاوڵاتی لەسنوری بەرێوەبەرایەتیەکەمان، کەوا هەر یەکەیان بری (٥٠$) دۆلاری ساختەیان وەرگرتووە، دەستبەجێ بەرێوەبەری پۆلیسی سۆران نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی راسپارد بەمەبەستی دۆزینەوەی تۆمەتباران”.
له راگهيێنراوهكهدا پۆليسى سۆران ئاماژەی بەوەشکردووە، بەزووترین کات توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت کە سێ کەسیان دانیشتوی شاری هەولێر بوون.
ههروهها پۆليسى سۆران دهشلێت :” بەهاوکاری نەهێشتنی تاوانی هەولێر تۆمەتباران دەستگیرکران، بەناوەکانی (ک،خ،ع) و (ا،ق،ف) و (ک،ص،ک) و تۆمەتباری چوارەم کە ناوی (ب،ا،ف) لە دەرەوەی وڵات بوو كاری هاوردەکردنی دراوە ساختەکان بوو، توانرا بگەرێندرێتەوە و بەهاوکاری ئاسایش و پۆلیسی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەستگیربکرێت.
پۆلیسی سۆران زياتر دهشلێ، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتباران، هێزەکانیان دەستیانگرتووە بەسەر بری (٥٦٥٠$) پێنج هەزار و شەسەد و پەنجا دۆلاری ساختە.
لهكۆتايشدا پۆليسى سۆران گوتى ، لە ئێستادا تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە راگیراون بەپێی ماددە(٢٨١)لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، زۆر سوپاس بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر ، ئەفسەرو كارمەندای ئاساییش ، نشینگە ، پۆلیسى بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەلات ، هەولێر كەهاوكارمان بوون بۆ دەستگیركردنی ئەم باندە .