خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌هواز ماوه‌ی پێنج رۆژه‌ به‌رده‌وامه‌

خواكوڕك

ئه‌هوازه‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازن له‌ ناوچه‌ی خۆزستان یاخود پارێزگای خوزستان ده‌ژین و چه‌ند مانگێكه‌ حكومه‌تی ئێران له‌رێگه‌ی بڕینی ئاو و كاره‌با و كردنه‌وه‌ی چه‌ند گارگه‌یه‌كی پترۆ كیمیاوی له‌نزیك پارێزگاكه‌، دۆخی شاره‌كه‌ی شێواندووه‌.

ئه‌م سزایانه‌ی حكومه‌تی ئێران به‌هۆی جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی ئاینی و ده‌ركه‌وتن و سه‌هه‌ڵدانی جوڵانه‌وه‌یه‌كی نوێی ئه‌هوازه‌كانه‌، له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م سزایانه‌ی ئێرانیش چه‌ند رۆژێكه‌ له‌م پارێزگایه به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم بە زمانی عەرەبی خۆپیشانان به‌رده‌وامه‌.

رۆژی هه‌ینی لەبەردەم پارێزگای خوزستان خۆپیشاندانی هاوڵاتیان به‌رده‌وامی هه‌بوو به‌هۆیه‌وه‌ دوو بەرپرسی ئەو پارێزگایە لەژێر گوشاری خەڵك لە كارەكانیان دوورخرانەوە.

خۆپیشاندانەكان لە چەند رۆژی رابردوودا بە نووسینی دروشم و بەرزكردنەوەیان بە زمانی عەرەبی بە بڕینی كارەبا و ئاو لە ئەهواز و پیسبوونی ژینگەی ئەو پارێزگایە، داواكاری ویستە نەتەوەیی و كلتورییەكان وەك مافی خوێندن بە زمانی دایك و باشتر بوونی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان و نەمانی بێكاری به‌رده‌وامه‌.

Back to top button