سەرۆکى هەرێمى کوردستان دۆخى ئەمنیى لەگەڵ وەزیرى ناوخۆى عێراق تاوتوێ دەکات

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/3/24 بەڕێز نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز عوسمان ئەلغانمى، وەزیرى ناوخۆى عێراق کرد.

لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتە ئەمنییەکانى عێراق، کار و ئەرکى هێز و دەزگا ئەمنییەکان بۆ پاراستنى ئارامى و ئاسایشى شارەکان، خۆپیشاندانەکانى ئەم دواییەى چەند پارێزگایەکى عێراق، مەترسیى سەرهەڵدانەوەى تیرۆر، هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق بۆ ئاساییکردنەوەى دۆخى شەنگال و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەشیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە پێویستیى پابەندى بە جێبەجێکردنى ڕێککەوتنى شەنگالەوە لەگەڵ خێراکردنى هەنگاوەکانی بە هاریکارى و هەماهەنگیى لایەنە پەیوەندارەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و حکوومەتى فیدراڵى عێراق کردەوە و هاریکاریى هاوبەش و هەماهەنگیى نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراقیان بۆ بەرەنگاربوونەوەى مەترسیەکانى داعش بە گرنگ و پێوست زانى.

 

Back to top button