تا یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز ٥٥ ھەزار گەشتیار جگە لە ناوخۆی ھەرێم، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە

گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ئەمساڵ بە هۆی جەژنی نەورۆزەوە، رێژەیەکی باشی گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، کە تا یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز ٥٥ھەزار گەشتیار جگە لە ناوخۆی ھەرێم، سەردانی شوێنە گەشتیارییەکانیان کردووە و رێژەکەش بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە.

نادر رۆستایی، گوتی، ئەمساڵ سەرەڕای بوونی نەخۆشیی کۆرۆنا، ژمارەیەکی باشی گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، کە لە ناوخۆی عێراق ٥٥ھەزار گەشتیار جگە لە گەشتیارانی ناوخۆی ھەرێمی کوردستان، سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانیان کردووە.

رۆستایی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕاشيگه‌ياندووه‌، ئەو ئامارە تاوەکو یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆز بووە و رۆژ بە رۆژیش ژمارەکە لە زیادبووندایە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ژمارەکە زۆر لەوە زیاتر بێت.

ناوبراو باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ژمارەی گەشتیاران زۆر زیادی کردووە، چونکە ساڵی ڕابردوو بە ھۆی کۆرۆناوە گەشتیاران نەیانتوانی سەردانی ھەرێم بکەن.

Back to top button