قوباد تاڵە‌بانی له‌په‌رله‌مانى كوردستان: رێككە‌وتن لە‌گە‌ڵ بە‌غدا دە‌رئە‌نجامی دانوستان و گفتوگۆی دوورودرێژی راشكاوانە‌‌ بوو

جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران لە‌ پە‌رلە‌مانی كوردستان رایگە‌یاند: حكومە‌تی ھە‌رێم پابە‌ند دە‌بێت بە‌و ئە‌ركانە‌ی كە‌ لە‌سە‌ریە‌تی لە‌ یاسای بودجە‌ی 2021 ى عێراق بۆ بە‌دە‌ستھێنانی ماف و شایستە‌ داراییە‌كانی ھاوڵاتیان.

ئەمڕۆ دووشەممە 12/4/2021 قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران سەرۆکى وەفدی دانوستانکارى حکومەتی هەرێم هاوڕێ لەگەڵ ئەندامانی وەفدەکە، سەردانی پەرلەمانی کوردستانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان و ژمارەیەک لەئەندامانی پەرلەمانەوە پێشوازییان لێ كرا.

دواتر وەفدەکە‌ لەگەڵ سە‌رۆكایە‌تی پە‌رلە‌مان و سە‌رۆكی فراكسیۆنە‌كان و لیژنە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان کۆبۆوە بۆ خستنەڕووى ناوەرۆکى ئەو رێککەوتنەى کەوەفدی باڵای حکومەتی هەرێم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان ئەنجامیان داوە و جێگیرکراوە لەیاساى بودجەى 2021ى عێراق دا.

لەکۆبوونەوەکەدا جێگرى سەرۆکی ئەنجومەنى وەزیران ئاماژەى بەوەدا کەئەم رێکكە‌وتنە‌ لەدەرئە‌نجامی کۆبوونەوەکان و لێکتێگەیشتنی نێوانمان بوو کە توانیمان بەڕاست و دروستی زانیارییەکان بگەیەنین و زۆر بەڕاشکاوانە گفتوگۆمان کرد لەسەر پرسەکانى تایبەت بەماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و پرسی بودجە و داهات و خەرجییەکان وچۆنییە‌تی جێگیر كردنی بڕگە‌یە‌ك لە‌و یاسایە‌ كە‌ قابیلی جێبە‌جێ كردن بێت.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەى بەوەشدا وە‌ك حکومەتى هەرێمی کوردستان پابەندبوونی خۆمان دەربڕیوە بەجێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە ولایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كانیشمان راسپاردووە‌ بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌.

دواتر سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان ستایشی هەوڵەکانی وەفدی دانوستانکارى حکومەتى هەرێمیان کرد و داوایان کرد ئە‌و یاسایە بکەوێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.

ھە‌روە‌ھا ئامادەبووان سەرنج و تێبینیەکانی خۆیان خستەڕوو، لەبەرامبەردا وەفدی دانوستانکارى حکومەتی هەرێم بەووردی وەڵامی هەموو پرسیارەکانیان دایە‌وە‌ کەپەیوەست بوون بەبودجە و دۆخی دارایی هەرێم.

Back to top button