گوليزار سندى : بودجەی ئه‌مساڵى عێراق بۆ دووساڵە

جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان و ووزه‌ و پيشه‌سازى لە پەرلەمانی کوردستان ناوه‌ڕۆكى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مرۆى شاندى دانوستاندكارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و په‌رله‌مانى كوردستان گرنگترين ته‌وه‌ره‌كان باس ده‌كات و رايده‌گه‌ينێت: ” دەبێت لێژنەی تایبەتمەند بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی رێکەوتن بچێتە بەغدا و بریارە ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانی سروشتی ھەبێت .
گولیزار رشید سندی، جێگرى سەرۆکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان و ووزه‌ و پيشه‌سازى لە پەرلەمانی کوردستان له‌ په‌يجى فه‌رمى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌لايه‌تى فه‌يس بووك نووسيوويه‌تى :” ئەمرۆ وەک لێژنەی سامانی سروشتی لەگەل شاندی دانووسانکاری حکوومەتی ھەرێم بۆ گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا کۆ بووینەوە ئەوەی گرنگ بوو باس کرا ئەمانە بوون.
یەکەم؛ ئەم یاسای بودجەیە چارەسەری تەواوەتی گرفتی ھەولێرو بەغدا ناکات لەبواری نەوتدا، ئەوەی گرنگ بوو ئەمە وەک دەستپێشخەریە کە دوای ھەڵبژاردنی عێراق ئەم گرفتە لە چوار چێوەی پرۆژە یاسایی نەوت و گاز چارەسەر بکرێت.
حکوومەتی عێراق جۆرێک باوەری داوەتە گرێبەستەکانی نەوتی کوردستان فرۆشتنی نەوتی کوردستان بەپێی داوای ئەقیامی نەوتی کوردستانی کردوە ئەمە جۆرێکە لە دانپانانی پرۆسەی فرۆشتنی نەوت و ئەمەش رێگە خۆشکەر دەبێت بۆ دوای ھەڵبژاردن قسەی لەسەر بکرێت و ئەوەی گرنگە بەپێی ئەو رێکەوتنەی بەغدا ئەو دوو دلیە تارادەیەک لای ئەو کۆمپانیایانە نەمێنێت کەنەوتی کوردستان دەکرن و بەھاکەشی تارادەیەک بەرز ببێتەوە..
دووەم؛ بۆ بودجەی عێراق ئەم بودجەیە بۆ دووسالە بۆیە پێداگیری زۆر کراوە لەلایەن شاندی حکوومەتەوە بۆ ئەوەی بگەنە رێککەوتن تا ئاستی کەمترین داواکاری و ئەوەی گرنگە شایستە دارایی پێشمەرگە و فەرمانبەران لەناو بودجە جێگیر کراوە.
سێیەم؛ ئەمەی کراوە بەئاشکرا شاندی حکوومەت گوتیان ئەوەندەی ئەم رێکەوتنە سیاسی بووە ئەوەندە حسابی نەبووە، ئەمە دەستپێکی گفتووگۆیە لەگەل بەغداو گفتووگۆ بەردەوام دەبێت.
چوارەم: دەبێت لێژنەی تایبەتمەند بۆ جێبەجێکردنی میکانیزمەکانی رێکەوتن بچێتە بەغدا و بریارە ھەماھەنگی لەنێوان ھەردوو وەزارەتی نەوتی عێراق و وەزارەتی سامانی سروشتی ھەبێت .
پێنجەم؛ بۆ ئێمە باشتر بوو رۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکەین بەلام ھەمووشیعەکان کۆک بوون کە داھاتی نەوت بەپێی نرخی سۆمۆ رادەست بکەین، دەرئەنجام ئێمە نەمان ویست ھیچ بیانوێک بۆ بەغدا بەجێبھێڵین و ئەوەشمان قبوڵکرد.
شەشەم؛ جێگری سەرۆکی حکوومەت بەئاشکرا سەرکەوتنی رێککەوتنەکەی بۆ یەک ریزی ناو ماڵى کوردستانی گەراندەوە و یەک ھەڵوێستی سەرجەم فراکسیۆنە جیاوازەکان ھۆکاری گرنگ بوو بۆ تێپەراندنی بوجە.
Back to top button