زەریف: ئیسرائیل خزمەتی ئەمریكا ناكات

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژی سێشەممە هۆشداری دا کە ” تێکدان ” و ” سزاکان ” پشتگیری لە پێگەی ئەمەریکا لە دانوستانەکانی پرسی ناوکی ئێران ناکات.

زەریف لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا 48 کاتژمێر پاش ڕووداوێک کە بنكەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ناتانازی ئێرانی كردە ئامانج وتی:”با ئەمریکییەکان بزانن کە نە سزا و نە کردەوەی تێکدەرانە ئامرازەکانی دانوستانیان بۆ دابین ناكات و ئەم کارانە دۆخەکەیان بۆ ئاڵۆزتر دەکات”.

ئیسرائیل ڕایگەیاند كە توانیویانە پێشتر ھێرشی لە ناكاو بكەنە سەر بنكەی ئەتۆمی ناتانز و لەكار ڕایگرن.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیه

Back to top button