ليزا فهلهكهدين :رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئەمەش هۆکاری یاسایی و دارایی لەپشتە نەک سیاسی
پهرلهمانتارێكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له پهرلهمانى كوردستان باس له ههنگاوهكانى جێ بهجێ كردنى رێكهوتنى نێوان ههرێم و بهغدا دهكات لهبارهى بودجهى گشتى 2021 ى عێراق و دهلێ :رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئەمەش هۆکاری یاسایی و دارایی لەپشتە نەک سیاسی. چونکە تەنها ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرۆککۆمار واژووی لەسەر یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 کردووە، هەنگاوی دواتر بریتییە لە دەرکردنی رێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددە و برگەکانی یاسای بودجە لەلایەن وەزارتی دارایی عيراقەوە بۆ ئەمەش وەزارەت پێویستی بە نزیکەی مانگێک هەیە
ليزا فهلهكهدين،ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسيۆنى زهرد لهبارهى کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دانوساندکاری حکومەتدا له ژێر ناونيشانى ( دوو پلانی ستراتیژی ئابووری نوێ کە دەبێتە فاکتەرێکی گرنگ بۆ بووژانەوە و زیادبوونی داهات بۆ خزمەتی هاوڵاتیان و خستنەوە سەرپێی کاروپرۆژەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا)” دوو خاڵى گرنگ باس دهكات و رايگهياندووه :” رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد هێشتا نەچووەتە بواری جێبەجێکردن ئەمەش هۆکاری یاسایی و دارایی لەپشتە نەک سیاسی، چونکە تەنها ماوەی چەند ڕۆژێکە سەرۆککۆمار واژووی لەسەر یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 کردووە، هەنگاوی دواتر بریتییە لە دەرکردنی رێنمایی تایبەت بە جێبەجێکردنی ماددە و برگەکانی یاسای بودجە لەلایەن وەزارتی دارایی عيراقەوە بۆ ئەمەش وەزارەت پێویستی بە نزیکەی مانگێک هەیە.
ليزا فهلهكهدين گوتيشى :” دوایی کۆبوونەوەمان لەگەڵ شاندی دانوساندکاری حکومەتی هەرێم باس لەوە کرا کە نوێنەری حکومەتی هەرێم بەشدار دەبێت لە پرۆسەی دارشتن و ئامادەکارییەکانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ دەرکردنی ڕێنمای پەیوەست بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە، ئەمەش لەپێناو چاودێری کردنی تەواوی هەنگاوکانی جێبەجێکردنی یاساکە و زوو چارەسەرکردنی تەواوی ئەو بەربەست و گرفتانەی دێنە پێش رێککەوتنەکەی هەرێم و بەغدا بۆ ئەوەی لەکاتی خۆیدا بێنە چارەسەرکردن و وەکو ساڵانی پێشوو نەبنە گرێ کوێرە، ئەم ئامادە بوونە هەنگاوێکی نوێ و ئەرێنییە بۆ هەردوولا و ئاماژەیەکی روونە بۆ هەبوونی نییەتی پابەندبوون بە مەرج و خاڵەکانی رێککەوتنەکە.”
تیمێکی شارەزا لە بواری نەوت و کارگێری بەسەرپەرشتی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم لە ئێستادا خەریکی پێداچوونەوەن بە گرێبەستە نەوتییەکان و پرۆسەکە بەردەوامە،
ئهو ئهندامهى فراكسيۆنى زهرد كه هاوكات ئهندامى ليژنهى دارايى پهرلهمانه لهبارهى خاڵى دووهميش گوتى:” بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ 60 دۆلار کاریگەرییەکی ئەوتۆی لە ئابووری هەرێم نابێت، ئەگەر بمانەوێت بووژانەوەیەکی فیعلی لە داهاتی نەوتی هەرێمدا بێتەدی پێویستە پێداچوونەوە و ئەنجامدانی چاکسازییەکی دادپەروەرانە لە گرێبەستی ئەو کۆمپانیا نەوتیانەدا بکرێت کە لە هەرێمدا کاردەکەن، شاندی دانوساندکاری هەرێم ئەو موژدەیەشیان پێ داین کە تیمێکی شارەزا لە بواری نەوت و کارگێری بەسەرپەرشتی سەرۆکی حوکمەتی هەرێم لە ئێستادا خەریکی پێداچوونەوەن بە گرێبەستە نەوتییەکان و پرۆسەکە بەردەوامە، بۆیە لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەم پرۆسەیەش بەرهەمی دەبێت و لەگەڵ خۆیدا گۆڕانکارییەکی جەوهەری لە زیادبوونی داهاتی نەوت دێنێتەدی کە سەرچاوەیەکی گرنگی داهاتی ئەم هەرێمەیە.
دهشلێت : ” کەواتە جێبەجێکردنی یاسای بودجەی عێراق وەکوخۆیی و پابەندبوونی هەولێر و بەغدا بە مەرج و خاڵەکانی رێککەوتنەکەیان، هەروەها ئەنجامدانی چاکسازی لە گرێبەستی کۆمپانیا نەوتییەکان لە هەرێم ئەو فاکتەرانەن کە دەتوانن لە داهاتوودا کاریگەری زۆریان هەبێت لە کۆتایی هێنان بە لێبرینی مووچە. ”