محەمەد حاجی مەحمود: باوەڕناکەم پێکەوە ژیانی هەرێم و بەغدا پێکەوە مابێت

محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان، لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بۆ سەر هەولێر دەڵێت، بە ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان بڵێن كە حكوومەتی عێراقە و دژی كوردن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، محەمەدی حاجی مەحموود سكرتێری حزبی سۆسیالیستی كوردستان، لە بەیاننامەیەكی لەسەر هێرشەكەی شەوی ڕابردوو دەڵێت، بە پێی هەواڵەكان، بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان هێرشەكە كراوە.

سكرتێری سۆسیالیست ڕوونی دەكاتەوە، بەبێ دوودڵی، ئەو هێرشە لە هێزە چەكدارەكانی عێراقدا بەدەر نییە، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكەم بەبێ شەرمكردن بە ڕای گشتی و خەڵكی كوردستان بڵێن كە حكوومەتی عێراقە و دژی كوردن.

باسی لەوەش كردووە، هەوڵ بۆ دروستبوونی ئاژاوە و كێشە لە كوردستان دەدرێ، باوەڕ ناكەم پێكەوەژیانی هەرێم و بەغدا پێكەوە مابێت، بۆیە كورد پێویستی بە چاوخشاندنەوە هەیە لەگەڵ عێراقدا.

Back to top button