دووه‌م راپۆرتی گه‌وره‌ له‌سه‌ر وێرانكاری و پێشێڵكاریه‌كانی سوپای عێراق بڵاوده‌كرێته‌وه‌

خواكوڕك

ئاژانسی رۆیتەرز له‌ راپۆرتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، كرده‌وه‌كانی سوپای عێراق به‌جۆرێك قێزه‌وه‌ن بووه‌ خه‌رێكه‌ له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی جیاناكرێته‌وه‌.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌ راپۆرتێكدا كه‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌ پێشێڵكاریه‌ گه‌وره‌كانی سوپای عێراق ده‌دات له‌ناوشاری موسڵ و به‌ سوپایه‌كی وێرانكه‌ر ناوی ده‌بات.

له‌ به‌شێكی راپۆرته‌كه‌ هاتووه‌، تا ئێستا زیاتر له‌ 100 خانووی ماڵان له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاره‌كه‌ له‌لایه‌ن سوپای عێراق به‌ته‌واوی خاپوور كراوه‌، جگه‌ له‌ تێكدان و رووخاندنی ده‌یان باڵه‌خانه‌ی بازرگانی و هاوڵاتیان.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه‌، كه‌ گرووپ گه‌لێكی زۆری حه‌شد شه‌عبی به‌ ئه‌نقه‌ست خزاونه‌ته‌ نێو سوپاكه‌ و ئامانجیان ته‌نها وێرانكردن و تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه‌ له‌ سوونه‌ی عێراق و خه‌ڵكی شاره‌كه‌.

Back to top button