تەقینەوەیەك ڕوویدا

چالاکوانانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایانگەیاند، تەقینەوەیەك لە نزیک کامپی ئەلفروسیە لە ناوچەی ئەلفوعا لە باکوری رۆژهەڵاتی ئیدلب روویداوە،بەهۆی تەقینەوەكە لە ناو عەمبارێکی دروستکردنی بۆمبی گروپە چەكداریەكان كوژراو بریندار ھەیە .

بە گوتەی چالاکوانانی ڕوانگەی سوری، تەقینەوەکە لە دەوروبەری کۆگاکە دوو چەکدار و هاوڵاتیەکی کوشتوەو، 11 هاوڵاتى برینداری نێو کامپەکەش ھەن کە ژن و منداڵیان تێدا بووە و گومان دەكرێت ھێرشەكە بە ھۆی درۆنەوە ئەنجام درابێت بەڵام تا ئێستا ھیچ لایەنێك خۆی بە بەرپرسیاری ھێرشەكە نەزانیوە.”

 

س: ئه‌لحه‌ده‌س

Back to top button