پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی رەمەزان
بهبۆنهی هاتنی جهژنی رهمهزانی پیرۆز، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی سهرجهم موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهانی كرد و داوای له هاووڵاتیان كرد، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.
دهقی پهیامهكهی مهسرور بارزانی بهبۆنهی جهژنی رهمهزانی پیرۆز:
بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان دەكەم، بە تایبەتی پیرۆزبایی لە پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان دەکەم .
هیوادارم خوای دلۆڤان نزا و ڕۆژووی هەموولایەكی قبوڵ كردبێت و ئەم جەژنە، ببێتە مایەی خێر و خۆشی و کۆتاییهاتنی ناخۆشی و نەهامەتییەکان و هاندەری ئاشتەوایی و تەبایی بێت لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان .
ئەو بۆنەیە بە دەرفەت دەزانم، کە جارێكی دیکە داواتان لێبكەم، مەترسییەكانی كۆرۆنا بە هەند وەربگرن و پابەند بن بە رێکارەکانی خۆپارێزی و رێنماییە تەندروستییەکان.
جەژنتان پیرۆز و كوردستان هەمیشە ئارام و ئاوەدان بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان