کونسوڵی گشتی تازەی شانشینی عەرەبی سعودیە لەهەرێمى کوردستان دەستبەکاربوو
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌لێ، ” كونسوڵى گشتى نوێی شانشینى سعودیه له هه‌ولێر به فه‌رمی ده‌ستبه‌كار بوو.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا رايگه‌ياند،” ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2021، له‌لایه‌ن سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌كه، پێشوازى له “محه‌مه‌د سلێمان ئه‌لعه‌سیری” كرا، هه‌ر ئه‌مڕۆش وه‌ك كونسوڵى تازه‌ى سعودیه له هه‌ولێر ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد.
فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دواى پێشكه‌شكردنى په‌ڕاوى ده‌ستبه‌كاربوون، كونسوڵى شانشینى سعودیه له هه‌ولێر به فه‌رمى ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد، له دیداره‌كه‌ی نێوان “سه‌فین دزه‌یی” و “ئه‌لعه‌سیری” ئاماژه به په‌یوه‌ندى مێژوویی نێوان ریاز و هه‌ولێر كرا و دا‌واشیان كرد كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه پته‌وتر و به‌رده‌وام بێت.
“سه‌فین دزه‌یی”، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له دیداره‌كه‌دا سه‌باره‌ت به ده‌ست به‌كاربوونى كونسوڵى گشتى سعوديه له هه‌ولێر گوتى،” فه‌رمانگه‌كه‌مان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ك بۆ سه‌رخستنى كاروباره‌كانى كونسوڵگه‌ریى سعودیه له هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، پوخته‌یه‌كى تێڕوانینى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانىشی بۆ ئاماده‌بوون باسكرد، هه‌ردوولا له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى له‌گشت بواره جیاوازه‌كان كۆك بوون.
له‌هه‌رێمى كوردستان 41 وڵات كونسوڵكهری گشتییان كردووه‌ته‌وه و ئه‌و ژماره‌يه‌ش تا دێت زياتر ده‌بێت و برياره ژماره‌يه‌ك وڵاتى تريش كونسوڵخانهكانيان له هه‌رێم بكه‌نه‌وه.