فڕۆکەخانەی دهۆک دەست بە دروستکردنی دەکرێتەوە

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بە پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دهۆک دەکاتەوە.

عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک بە (کوردستان 24)ی راگەیاندووە: له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی بیانی دیداری هه‌بووه‌ و تێیاندا تاوتوێی دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دهۆکی کردووە.

عەلی تەتەر هەروەها رایگەیاندووە: ”لە ماوەیەکی نزیکدا“ دەست بە پرۆژەی دروستکردنی فڕۆکەخانەکە دەکرێتەوە و ”هەنگاوی باش بۆ پرۆژەکە نراوە“.

له‌ ساڵی 2013 به‌ گوژمه‌ی 443 ملیۆن دۆلار ده‌ست به‌ دروستكردنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی دهۆک كرا و ماوه‌ی 900 رۆژ بۆ ته‌واوكردنی پڕۆژه‌كه‌ دیاری کرا، به‌ڵام به‌هۆی قه‌یرانی ئابوورییەوە، ته‌نیا 10%ی پڕۆژەكه‌ ته‌واو كرا و راگیرا‌.

Back to top button