سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسولى سعووديه كرد
پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2021/6/2 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له به‌ڕێز محه‌مه‌د بن سلێمان ئهلعهسيرى، كونسولى گشتيى تازه‌ى شانشينى عه‌ره‌بستانى سعووديه له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له ديدارێكدا سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى تازه‌ى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌رك و كاره‌كانى نيشان دا، هه‌روه‌ها سوپاسى ستافی كونسولخانه‌ی سعوودیه كرد بۆ ئه‌رك و خزمه‌تى له هه‌رێمى كوردستان و هیوای به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی له‌گه‌ڵ سعوودیه خواست.
لاى خۆهيهوه به‌ڕێز كونسولى گشتيى تازه‌ى سعووديه، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كانى ده‌خاته گه‌ر بۆ بره‌ودانى زياتر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عه‌ره‌بستانى سعووديه و فراوانكردنى بواره‌كانى هاوبه‌شى و هاريكاريى نێوان هه‌ردوولا.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، پهیويهندييهكانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دهرفهتهكانى كار و سه‌رمايه‌گوزاريى بيانى له هه‌رێمى كوردستان و چه‌ند بابه‌تێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.