پێشمەرگە چەند ناوچەیەکیان لە داعش پاک کردەوە
له راگهيێندراوێكدا سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە دهلێ : هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی كاوێركەوا-داوی هێرشیان كردە سەر هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەیەكی فرەوانیان لێ پاك كردنەوە.
سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە ڕای گەیاندووە:” لە تۆڵەی ئەو هێرش و پەلامارە تیرۆریستیانەی کە لەو ماوەیەدا داعش کردیە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە و بووە هۆی شەهیدکردن و بریندارکردنی چەند پێشمەرگەیەک، لەوانەش نەقیب پشتیوان قرنی، هێمن یەحیا، ئیدریس بەهرام و موحسینی حاجی حسێن، شەوی ڕابردوو لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، هێزەکانی پێشمەرگە، بە پشتیوانی هێزە تایبەتەکانی هاوپەیمانان لە ئاسمان و زەویەوە، لە ناوچەی (کاوێرکەوا – داوێ)، هێرشیان کردە سەر تیرۆریستانی داعش و ناوچەیەکی فراوانیان لێ پاک کردنەوە.”
وهزارهتى پێشمهرگه دهشلێت:” لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون، چەند مۆڵگەیەکیان وێران کراوە، کە تیایدا دەمانەوە و پیلانی کردەوە تیرۆریستیەکانیان تێدا دادەڕشت، هەروەها چەند پارچە چەکێك کەوتوونەتە دەست پێشمەرگە.
سەنتەری میدیای وەزارەتی پێشمەرگە راگهيێندراوهكهيدا دووپاتی كردووەتەوە كە ئەم هێرشە پەیامێک بوو بۆ تیرۆریستانی داعش، کە پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان، هەموو کات ئامادە و دەست لەسەر تفەنگن بۆ بەرگریکردن لە نیشتیمانی کوردستان.