باخان ئازاد: ئاسایشی یەكێتی لەسەر ئاشكراكردنی گەندەڵی بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و بە جنێودان دەستگیریان كردم
باخان ئازاد خانمە پزیشكی گشتى لە ماوەی رابردوودا چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستیی ھەڵەبجە ئاشکرا کرد و، خۆشى له شارى هەڵەبجە خزمه‌ت ده‌كات ده‌لێ: لەبەر ئەوەی گەندەڵییەكانی كەرتی تەندروستيم له شارى هه‌ڵه‌بجه ئاشكرا كردووە، لە لایەن ئاسایشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە دەستگیر كرام و بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و بە جنێودان لە کاتی شۆفێریکردندا لەبەردەم ترافیکلایتدا ڕێگەیان پێگرتم، بە چەپۆک و بە چەك كێشایان بە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەمدا بۆ ئەوەی دەرگاکە بکەمەوە و دابەزم به‌ڵام نه‌مكرده‌وه“.
باخان ئازاد، ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 3-6-2021 له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانيدا له‌شارى سلێمانى دواى ئازادكردنى رای گەیاند: ”دوای ئاشکراکردنی چەندین دۆسیەی گەندەڵی لە کەرتی تەندروستیی ھەڵەبجە و ئەو کەسانەی کە دەستیان لەو گەندەڵییەدا ھەبووە، ڕۆژی ٣١ی ٥ی ٢٠٢١ لەلایەن ھێزێکی ئاسایشەوە له‌و كاته‌ى له‌دواى منداڵه‌كه‌م چووبووم له قوتابخانه بەزەبری چەک و بەشێوەیەکی زۆر ناشرین و بە جنێودان لە کاتی شۆفێریکردندا لەبەردەم ترافیکلایتدا ڕێگەیان پێگرتم، بە چەپۆک و بە چەك كێشایان بە دەرگای ئۆتۆمبێلەکەمدا بۆ ئەوەی دەرگاکە بکەمەوە و دابەزم به‌ڵام نه‌مكرده‌وه“.
روونیشی كردەوە: ”ئەو کاتەی ھێزەکەی ئاسایش ڕێگەیان پێگرتم، داوام لێکردن بڕۆمەوە ماڵەوە بۆ ئەوەی جلەكانم بگۆڕم و منداڵەکەم لە ماڵەوە دابنێم، بەڵام ئاسایش بەبێ بڕیاری دادوەر دایان بەسەر ماڵەکەماندا و مۆبایلی خۆم و خوشکەکەمیان پشکنیوە و ماڵەکەشیان پشکنیوە، دواتر منیان برد بۆ ئاسایشی سلێمانی، وادەزانن ئەیمەن زەواھیرییان گرتووە، چەندین پیاوی باڵابەرزیان ھێناوە لێکۆڵینەوە لەگەڵ یەک ئافرەت دەکەن“.
ئه‌و خانمە پزیشكه گوتيشى: ”داواكارم به‌په‌له لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه دروست بكرێت، من له‌گه‌ڵ كه‌سانی تۆمەتبار بە مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئافرەتانی دیكە ده‌ستگیركراوم و خراومه‌ته زیندانه‌وه“.
زياتر گوتی: ”شه‌رمه بۆ ئاسایشی سلێمانی به‌م شێوه‌یە سووكایه‌تی به خانه‌واده‌ی شه‌هیدی یەكێتی بكات كه دوای رێككەوتننامەی ١١ی ئازار حەوت خانوومان له رانییه سوتاوه و خانوومان له به‌غدا دەستی بەسەردا گیراوە، خاوه‌نی سێ شههدین، ئه‌مه وه‌فای یه‌كێتییه؟“.
دووپاتیشی كردەوە كە ”ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر دزییه‌كانیان شاربه‌ده‌رمان بكه‌ن، ده‌یانه‌وێت قاچمان بشكێنن و وڵات جێبهێڵین، بەڵام وڵات جێناهێڵین با وازمان لێ بهێنن یانیش بمانكوژن“.
له‌كۆتايى قسهكانيشيدا باخان ئازاد گوتى: ”كه‌سێك به ناوی (س) كە به‌رپرسی ئۆپهراسیۆنەكانی سلێمانییه لە ئاسایش، لەگەڵ كەسانی دیكەدا وه‌ك باندن و تۆڕێكن، ده‌ستیان له گه‌نده‌ڵیی گه‌وره‌دا هەیە، به‌داخه‌وه به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر ئاسایش خۆی كرد به ماڵماندا، دایكێكی نه‌خۆشم هه‌یه له‌و رۆژه‌وه بێ هۆشه، من و خوشكمیان رفاندووه و ماڵەكەمانیان به‌بێ فه‌رمانی دادوه‌ر پشكنیوە، له‌و رۆژه‌وه ئینستاگرام و فه‌یسبووكی من به‌كارده‌هێنن، نامە و گفتوگۆكانی من و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و وێنه‌ی كەسیی منیان دەرهێناوە لە مۆبایلەكەمدا“.