ئایا دەزانن دکتۆرە باخان ئازاد کێیە ؟؟ ئه‌و خزمى نزیکی جەلال تالەبانییە و به‌و شێوه‌يه‌ به‌هۆى ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵى له‌ سلێمانى ده‌ركرا

دکتۆر باخان ئازاد، ئەو پزیشکەی باسی لە گەندەڵی تەندروستیی پارێزگای هەڵەبجە کرد، ئەمڕۆ شاری سلێمانی بەجێهێشت و گەیشتە هەولێر و خۆيشى ئه‌و ڕاستييه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ به‌ تەلەفۆن و لە رێگەی دیکەشەوە هەڕەشەی کوشتنى لەسەر بوو و پەیامی هەڕەشەئامێزى بۆ دەهات و هەڕەشەی کوشتینیان لێکردووه‌ و ژیانى له‌ سلێمانى پارێزراو نيه‌ ، سه‌رچاوه‌يه‌كيش ئاشكرا ده‌كات كه‌ دكتۆره‌ باخان ئازاد ئه‌و خزمى نزیکی جەلال تالەبانییە و به‌و شێوه‌يه‌ به‌هۆى ئاشكرا كردنى گه‌نده‌ڵى كێشه‌ى بۆ دروست كراو و له‌ شارى سلێمانى ده‌ركرا .

ئه‌مرۆ يه‌كشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ شارى سلێمانى زانيارى نوێ ى تايبه‌ت به‌ دكتۆر باخان ئازاد بۆ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕك ئاشكرا كرد و گوتى :” ئایا دەزانن دکتۆرە باخان کێیە ؟؟ خۆى خزمی نزیکی جەلال تاڵەبانییە !!! دکتورە باخان ئازاد کچی ئامینەى شێخ حەمە سالح بورهانى برازای جه‌لال تاڵەبانی یە هه‌روه‌ها دەبێتە خوشکەزای عه‌لی شێخ حەمەساڵحى زاوای لاهورى جه‌نگى كه‌ ده‌كاته‌ مێردی ئاواز جەنگی بورهان .

ئه‌وه‌ سه‌رچاوه‌يه‌ كه‌ زانيارى ته‌واوى له‌سه‌ر نزيكى دكتۆره‌ باخان ئازاد له‌ ماڵى تاڵه‌بانى هه‌يه‌ زياتر گوتى :” دكتۆره‌ باخان ئازاد تەنها لەبەر ئەوەی گەندەڵى کردووە وایان لێکردووە، خۆى ويژدان و پيشه‌كه‌ى رێگاى پێ نادات له‌رێگاى كه‌رتى ته‌ندروستييه‌وه‌ يارى به‌ چاره‌نووس و ژيانى هاووڵاتيانى سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ بكرێت.

 

لاى خۆشيه‌وه‌ى ئه‌حمه‌د عه‌لى، چاودێرى سياسيى له‌باره‌ى كه‌يسى دكتۆره‌ باخان ئازاد  و دروست كردنى كێشه‌ بۆى له‌لايه‌ن ئاسايشى سلێمانيه‌وه‌ به‌ ده‌زگاى ميديايى خواكوڕكى گوت :” له‌ماوه‌ى ڕابردوو لاهوور و تاقمه‌كه‌ى هيچ نه‌ما نه‌يكه‌ن له‌ سنوورى شارى سلێمانى تا كار گه‌يشته‌ ئه‌وه‌ى ئيتر كه‌سانى خاوه‌ن ويژدانى وه‌كو باخان ئازاد بێنه‌ ده‌نگ و به‌ ده‌نگى به‌رز بێيان بلێن ئيتر كاتى ئه‌وه‌ هاتووه‌ راتان بگرين و نه‌هێلين يارى به‌ چاره‌نووس و ژيانى خه‌لكى سنوورى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ بكه‌ن .”

ئه‌و چاودێره‌ سياسييه‌ هه‌روه‌ها ده‌شلێت :” كردنه‌ زيندانى پزيشكێك و دواتريش هه‌ڕه‌شه‌ لێكردن و بگره‌ شاربه‌ده‌ركردنيشى ماناى ئه‌وه‌يه‌ ئيتر نايانه‌وێت كه‌سانى دڵسۆز له‌ شارى سلێمانى  و هه‌ڵه‌بجه‌ خزمه‌ت به‌ هاووڵاتيان بكه‌ن .

رۆژی 3ی حوزەیرانی ئەمساڵ، دکتۆر باخان ئازاد، لە کۆنگرەیەکی دیکەی رۆژنامەوانییدا لە سلێمانی رایگەیاند رۆژی 31ی ئایار لەلایەن هێزێکی سەر بە ئاسایشی سلێمانی بەشێوەیەک کە بە “نامرۆڤانە” ناویبرد دەستگیرکراوە و سێ رۆژ هێڵدراوەتەوە، هەرچەندە رۆژێک دوای گرتنەکەی فەرمانی دادوەر بۆ ئازادکردنی هەبووە.
ئەو پزیشکەی تەندروستیی هەڵەبجە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکانیدا باس لە وەرگرتنی پارەی زۆر بە رێگەی نادروست لە نەخۆش، فرۆشتنی خوێن، نووسینی پارەی زۆر لە کڕینی ئامێر و کەلوپەلی تەندروستی و چەندین شتی دیکەی کردووە، وەکو جۆرەکانی گەندەڵی لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەڵەبجە وەکو بانگەشەی بۆ دەکات.
رۆژی 28ی نیسان وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی سێ کەسی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکە بە سەرۆکایەتی بریکاری وەزیری تەندروستی پێکهێنا، بەڵام تائێستا ئەنجامەکەی رانەگەیێندراوە.

 

 

 

 

 

 

Back to top button