
ئەفەسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری عێراق له بهغدا کوژرا
ئەمڕۆ دووشەممە، بەپێی میدیا ناوخۆییەکانی عێراق، چەند چەکدارێکی نەناسراو تەقەیان لە ئەفسەرێکی باڵای دەزگای هەواڵگری عێراق، بەناوی نبراس فەرمان شەعبان فەیلی، کردووە لەناو ئۆتۆمبێلێکەی لە ناوچەی بەلەدیاتی رۆژهەڵاتی بەغدا، لە ئاکامدا دەستبەجێ کوژراوە.
جێی سەرنجە، ناوبراو، عەقیدە و لە بەڕێوەبەری نووسینگەی رەسافەیە لە دەزگای هەواڵگری.