عێراق لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و هێرشه‌ مووشه‌كیه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌مڕۆ كرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د

 

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه‌ به‌ مووشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌لئه‌سه‌د كه‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی تێدا جێگر كراون، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لێکۆڵینەوەیان له‌ هێرشه‌ مووشه‌كیه‌كه‌، دەست پێ کرد.

 

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مووشەکێکی کاتیوشا لە ناوچەیەکی سنووری ناحیەی بەغدادی رۆژئاوای سەنتەری پارێزگای ئەنبار ئاراستەکرابوو لە نزیک بنکەی عەین ئەسەد کەوتووەتەخوارەوە، بەڵام زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لێکۆڵینەویان سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکە، دەست پێکردووە.

 

پێشتر سەرچاوەیەکی ئەمنی لە عێراق رایگەیاندبوو کە مووشەکێکی کاتیوشا ئاراستەی بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار رۆژئاوای عێراق کراوە و هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە.

 

Back to top button