ئه‌مریكا كاتژمێری میسڕی بۆ ئێران داده‌نێت

خواكوڕك

رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مریكی ئاشكرای ده‌كات، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ له‌رێگه‌ی دارشتنی نه‌خشه‌یه‌كی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران و ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی، نزیكه‌ له‌ ئه‌نجامدانی هێرشێكی دبلۆماسی و سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌.

رۆژنامه‌ی زه‌ سه‌نده‌ی ئه‌مریكی له‌ راپۆرتێكیدا ئه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ ئاماده‌كاری و نه‌خشه‌دانانه‌كان له‌ كۆتا قۆناخی دارشتن نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زۆرترین گۆڕانكاری به‌سه‌ر دادێت، ده‌شڵێت ئه‌مریكا كاتژمێری میسڕی بۆ ئێران داناوه‌.

به‌پێی راپۆرته‌كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ عێراق و سوریا و میسر و لیبیا زۆرترین وورده‌كاری و گۆڕانكاریه‌كانیان تێدا باس كراوه‌ و ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌شێوه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ له‌سه‌رده‌می تره‌مپ كۆتایی به‌ كێشه‌ سیاسیه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ بهێنێت.

Back to top button