ئه‌مه‌ریکا هۆشداری توند ده‌داتە یەکێتی
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم هەوڵەکانی چڕکردەوە بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەو پارتیش ئامادەیی دەربڕی کە هێزەکانی یەکەی ٨٠ بخاتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەڵام تا ئێستا یەکێتی ئامادەیی ئەو هەنگاوە نیەو ئەمەش نیگەرانی هاوپەیمانان و دۆستانی کوردستانی لێکەوتۆتەوە، بە جۆرێک ئەمریکا پەیامی توندی گەیاندۆتە یەکێتی و هەفتەی داهاتووش دوا هۆشداریان پێ دەدات.
بە پێی زانیاریەکانی دەزگای میدیای (خواکوڕک)، حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا، له رێگای باڵیۆزه‌که‌یان له عێراق و تیمه راوێژکاری و سه‌ربازییه‌کانیان له هه‌رێمی کوردستان، هه‌فته‌ی داهاتوو دوا هۆشداری ده‌ده‌نه هاوسه‌رۆکانی یه‌کێتی، له‌باره‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان.
هۆشداریەکەی ئەمریکا. بۆ یەکێتی دوای ئەوە دەێت کە لاهور جه‌نگی به شاندی به‌ریتانیای گوتووه ده‌بێت هێزی یه‌کێتی له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆمان بێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە پارتی هێزه‌کانی خۆی خسته سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.