حكومه‌تی هه‌رێم نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی په‌رله‌مانی كوردستانكرد

 

دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوا دانیشتنی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ تێیدا ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و به‌رپرسی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی مووچه‌وه‌ ئاماده‌بوون، له‌ دانیشتنه‌كاندا له‌ لایه‌ن چه‌ند په‌رله‌مانتارێكه‌وه‌ به‌ زمانێكی توند و گرژی هێن به‌رامبه‌ر شاندی حكومه‌ت قسه‌كرا سه‌ره‌ڕای خستنه‌ رووی زانیاریه‌كان به‌ داتاوه‌ له‌ لایه‌ن تیمی حكومه‌ت، بۆیه‌ حكمه‌ت له‌ نامه‌یه‌كدا نیگه‌رانی حكومه‌تی به‌ په‌رله‌مان گه‌یاندووه‌

 

ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد و تێیدا رایگه‌یاندووه‌، كه‌ سه‌رنج و تێبینی له‌ شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان هه‌یه‌.

 

به‌ گوێره‌ی روونكردنه‌وه‌یه‌كی حكومه‌ت، له‌ نامه‌كه‌دا، كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌، هاتووه‌:

 

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆڵی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی به‌ڕێزی په‌رله‌مان له‌ كاری پیشه‌یی خۆیان به‌ گشتیی و به‌دواداچوونی كاروباری ده‌زگای جێبه‌جێكردن و په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا و پشتگیریان بۆ هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی حكومه‌ت و وه‌زیره‌كان به‌رز ده‌نرخێنێت.

 

له‌ هه‌مانكاتدا سه‌رنج و تێبینی خۆی له‌ شێوازی ده‌ربڕینی چه‌ند ئه‌ندامێكی به‌ڕێزی په‌رله‌مان ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌ دانیشتنی ژماره‌ (16) له‌ رۆژی 28/6/2021 به‌رامبه‌ر به‌ تیمی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م وه‌زیرانه‌ی كه‌ ئاماده‌بوون به‌ دڵسۆزی ئه‌و متمانه‌یه‌ی له‌ په‌رله‌مان وه‌ریانگرتووه‌، درێخیان نه‌كردووه‌ له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌رك و كاره‌كانیان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و ئه‌نجامدانی چاكسازی.

 

هه‌ر له‌م كابینه‌یه‌ش زۆرترین ژماره‌ی وه‌زیر به‌شدار بوون له‌ دانیشتنی په‌رله‌مان و لیژنه‌كان و زۆربه‌ی نووسراوه‌كانیان وه‌ڵامداوه‌ته‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م په‌یوه‌ندییه‌ ته‌ندرووسته‌.

Back to top button