قه‌زاى ده‌شتى هه‌ولێر : به كوژمه‌ى زیاتر لە سێ ملیار دینار چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری ئەنجام دەدرێ

بەبڕی زیاتر لە سێ ملیار دینار دەست بە ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە سنووری قه‌زایى ده‌شتی هه‌ولێر،ده‌كرێت.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، سەردانی قایمقامیەتی قەزایی ده‌شتى هه‌ولێرى کرد و له‌گه‌ڵ قائیمقام و بەرێوەبەرانی ناحییە و بەرپرسانی ئیداری قەزاکە كۆبویه‌وه‌و دواتر له كۆنفرانسێكى رۆژنامه‌نووسيدا رايگه‌ياند: “له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستكردنه‌وه به‌پڕۆژه خزمەتگوزارییەکانی سنوورى قه‌زاكه و خزمەتکردنی هاوڵاتییانی لە چوارچێوەی پرۆژەکانی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، بەبڕی سێ ملیار و 100 ملیۆن دینار، لەسنووری قەزایی ده‌شتى هه‌ولێر ده‌ست ده‌كه‌ین به پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری لەناوەندی قەزاكه و گوند و ناحییەکان”.
پارێزگاری هەولێر ده‌شلێت، “ئومێد ده‌كه‌ین له داهاتوودا بتوانین خزمه‌تی زیاتر پێشكه‌ش به‌دانیشتووانی سنوورى ئه‌و قه‌زایه بكه‌ین”.