كۆشكی سپی واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بایدن و كازمی له‌ واشنتن ئاشكرا كرد

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی حوڕه‌ ،كۆشكی سپی له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا واده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان جۆبایدن ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی ئاشكراكردووه‌ .

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی سپیدا هاتووه‌: بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ستراتیجی نێوان واشنتن و به‌غدا،26ی ئه‌م مانگه‌، جۆ بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پێشوازی له‌ مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كات.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، جۆبایدن ،سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیواداره‌ په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندی زیاتر له‌گه‌ڵ عێراق له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كانی، سیاسی، ئابووری و ئه‌منی، به‌ تایبه‌ت له‌ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی داعشدا بدرێت.

پێشتر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمەریکا لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دیالۆگدان لەسەر کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق وتیشی، “داوامان لە ئەمەریکا و ئێرانییەکان کردووە لەسر خاکی عێراق خۆیان بەدور بگرن لە ململانێ و رێگەی دیالۆگی سیاسی هەڵبژێرن بۆ چارەسەری کێشەکانیان”.

Back to top button