سەرۆك بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی دەكات

ڕۆژی دووشەممە ١٦ـی ئابی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد.
لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا.
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
Back to top button