14-9 پرۆسەی خوێندن له قوتابخانهكانى ههرێمى كوردستان دەستپێدەکات
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان زانیاری لەبارەی دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندنی ساڵی 2021-2022 دەخاتەڕوو، بەپێی لێدوانی بریکاری وەزیری پەروەردە 14/9/2021 یەکەم رۆژی دەستپێکی خوێندن دەبێت و خوێندن بە ئامادەبوونی تەواوی نێو پۆل دەبێت.
سەیوان عەلی، بریکاری وەزارەتی پەروەردە رايگەیاند “بەپێی ئەوەی لە وەزارەتی پەروەردە بڕیاری لەسەردراوە، بڕیارە رۆژی 14ـی ئەیلوولی 2021 پرۆسەی خوێندن لە قوتابخانە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستپێبکات و نزیکەی ملیۆنێک و 700 هەزار قوتابی و 160 هەزار مامۆستا بە هەمیشەیی و گرێبەستەوە دەست بەدەوام بکرێت، ئەگەر هیچ پێشهاتێکی تەندروستیی پەیوەست بە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا نەیەتە ئاراوە.”
س: رووداو