پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

به‌ داخه‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ندى ديار و ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو مامۆستا سه‌لام كۆيى ـ م پێگه‌يشت. پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم له‌گه‌ڵ خێزان و كه‌سوكار و هاوڕێيانى و هونه‌رمه‌ندانى كوردستان ده‌رده‌بڕم. له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى به‌ هه‌موو لايه‌ك ببه‌خشێت.

مامۆستا سه‌لام كۆيى له‌ ته‌مه‌نێكى زووه‌وه‌ هاتووه‌ته‌ بوارى هونه‌رييه‌وه‌ و ساڵانێكى درێژى به‌ كار و خزمه‌تكردنى هونه‌ر به‌خشى. خاوه‌ن ڕۆڵ و پێگه‌ و ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى بوارى نواندن و شانۆيه‌ و جێپه‌نجه‌ى به‌ بوارى هونه‌ريى كوردستانه‌وه‌ دياره‌. به‌ كار و به‌رهه‌مه‌كانى، بۆ هه‌ميشه‌ يادى به‌ زيندوويى ده‌مێنێته‌وه‌.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/8/17

Back to top button