سهرۆك بارزانى بۆ كۆچى دوايى هونهرمهند سهلام كۆيى: ساڵانێكی دوورودرێژ خزمەتی كردووە و مێژوو و جێگەی دەستی دیارە.
سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەرەخۆشیی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند سەلام كۆیی بڵاو دهكاتهوه كه له بهشێكى پهيامهكه هاتووه:” بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆگەری میللی (سەلام كۆیی)ـمان پێ گەیشت. سەلام كۆیی هونەرمەندێكی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر و كوردستان بوو و ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بۆ پێشڤەچوونی هونەر و شانۆگەری لە كوردستان كاری كردووە و ساڵانێكی دوورودرێژ خزمەتی كردووە و مێژوو و جێگەی دەستی دیارە.
دهقى پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی هونەرمەند سەلام كۆیی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و شانۆگەری میللی (سەلام كۆیی)ـمان پێ گەیشت. سەلام كۆیی هونەرمەندێكی خۆشەویست و نیشتیمانپەروەری هەولێر و كوردستان بوو و ماندوونەناسانە و دڵسۆزانە بۆ پێشڤەچوونی هونەر و شانۆگەری لە كوردستان كاری كردووە و ساڵانێكی دوورودرێژ خزمەتی كردووە و مێژوو و جێگەی دەستی دیارە.
سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبوو سەلام كۆیی و هەموو دۆست و ئاشنایانی و هونەرمەندانی شاری هەولێر و كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم خوالێخۆشبوو سەلام كۆیی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
17ی ئابی 2021