دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی روونکردنەوە لەبارەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە وڵاتەکەی، دەدات.
دوای ئهوهی له چهند میدیایهكی عێراقی بڵاوكرایهوه كه له رۆژانهی بهڕێوهچوونی كۆنگرهی لووتكهی بهغدا فڕۆكهخانهی نێودهوڵهتی عێراق و ئاسمانی عێراق به رووی گشهته ئاسمانیهكان دهدهخرێت لهو باریهوه، دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی لە بەیاننامەیەکدا، ئەو دەنگۆیانەی باس لە داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەی لە رۆژانی کۆنگرەی لووتکەی بەغدا دەکەن، رەت کردەوە.
هەروەها دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراقی لە رایگەیاندووە: جووڵەی ئاسمانی لە عێراق بەشێوەی ئاسایی بەڕێوە دەچێت و هیچ بڕیارێک بۆ داخستنی ئاسمانی عێراق لە رۆژانی داهاتوو، نییە.
بڕیارە رۆژی شەممە 28-8-2021 کۆنگرەی (لووتکەی بەغدا) بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق بە هاوکاریی فەرەنسا و بە ئامادەبوونی سەرکۆماری میسر، نوێنەری سەرۆکی ئیمارات، میری قەتەر و نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا، لە بەغدا بەڕێوە بچێت.