پۆلیسی هەولێر: دوو برا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی له سێبیران کوژران

پۆلیسی هەولێر رایدەگەیێنێت : دوو برا لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی له سێبیران کوژران .

لە راگەیێندراوێکدا هۆگر عەزیز، گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رای گەیاند:” ئەمڕۆ رێکەوتی ٢٠٢١/٨/٢٥ ئاگادار کراینەوە بەبوونی رووداوی کوشتن لەسنوری قەزای خەبات ناحیەی سێبیران گوندی قەڵاچۆغان دەست بەجێ هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر چوونە شوێنی مەبەست و دەستیان کرد بە ڵێکۆڵینەوە،

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر راشی گەیاند:” لەئەنجامدا دەرکەوت کە دوو برا کوژراوون بەناوەکانی (ڕێناس ستار خدر)و(رەنجدەر ستار خدر) وە زانیاری لەسەر کێشەکە و تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەش کۆکرایەوە کە بەناوی (ی.ق.ع)ە کە ناسیاوی کوژراوانی ناوبراون .”

دەشلێت:” هۆکاری کوشتنەکە لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووە ،پەڕاو بۆ ڕووداوەکە رێکخراوە بۆ ئەنجامدانی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتباری ناوبراو.”

Back to top button