بارزانی نەمر له‌نێوان ده‌وڵه‌تی كوردی و خه‌باتی چوار پارچه‌ی كوردستان

خواكوڕك

مستەفا شێخ محه‌مەد بارزانی (لە ١٩٠٣لەدایك بووە، -لە ١٩٧٩ كۆچی دوایی كردووە) شۆڕشگێڕ و سیاسەتوانێکی کورد بووە. لە کۆماری مەھاباد دا ڕۆڵی ھەبوو و لە ١٩٤٦ەوە پارتی دیموکراتی کوردستان دامەزراندووە، لە ١٩٦١دا شۆڕشی ئەیلوولی دژ بە حکومەتی ناوەندیی ئەو کاتەی عێراق دەستپێکرد. لە ١٩٧٥دا ھێزەکانی پاشەكشەیان كردوو و لە ١٩٧٩دا لە ویلایەتە یه‌کگرتووه‌کانی ئەمریکادا بە ھۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 76 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد”.

 

ژیانی لاوێتی و یارمەتیدانی براکانی
شێخ عەبدولسەلام باپیری مستەفا بارزانی لە ١٨٧٢ دا كۆچی دوایی كردووە و کوڕەکەی بە ناوی شێخ محەممەد بووە بە سەرۆکی ھۆزی بارزان. مستەفا بارزانی، پێنجەمین و دوایین کوڕی شێخ محەممەد لە رێکەوتی ١٤ی ئازاری ١٩٠٣دا لە گوندی بارزان لە دایک بووە. ساڵی ١٩٠٤ باوکی مستەفا بارزانی، كۆچی دوایی كردووە، و برا گەورەکەی، عەبدولسەلام بووەتە سەرۆکی ھۆز ، سێ ساڵ بووە هێزەکانی تورک پەلاماری خێلەکانی کوردیان داوە و عەبدولسەلامی برای بەدیل دەگرن و مستەفا بارزانی و دایکیشی ڕەوانەدەکەن بۆ بەندیخانە، ماوەی نۆ مانگ لەو بەندیخانەیە ژیان دەگوزەرێنن، بزوتنەوەی شۆڕشگێری لە١٩٤٣وەدەستپێدەکات، دوا بەدوای خۆبەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لەنوێ دەستی بەخەبات كردووە، میری عێراق بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران دا. لەشوباتی ساڵی ١٩٤٥دا دێتە بەغدا میری عێراق بەداواکارییەکەی رازی دەبێت، کەبگەڕێتەوە ناوچەکەی خۆی و چەکەکان کۆبکاتەوە. بەڵام کەوتەسەردان و گەڕان لەناو گوندەکان و ھاندانی خەڵک بۆ شۆڕش. لەشوباتی ١٩٤٥دا ھێزێکی سوپاییان ناردەسەری، بۆ ناوچەی زێبار و بارزانیان و رەتاند،  لەتشرینی یەکەمی ئەوساڵەدا لەگەڵ شێخ ئەحمەدی برای دەچنە سنوری ئێران، پاش تێکچوونی کۆمارەکە شێخ ئەحمەد دەگەڕێتەوە عێراق. بەڵام مستەفا بارزانی بەخۆی و دوو ھەزار لایەنگرانی بەرەو و مەھاباد دەڕوات.

 

سه‌ره‌تای خه‌بات و بیری رزگاریخوازی
مسته‌فا بارزانى له‌ 1919 به‌شداريكردووه‌ له‌ جوڵانه‌وه‌ى شێخ مه‌حموودى حه‌فيد له‌ سلێمانى و سه‌رپه‌رشتى تيپێكى چه‌كدارى كردووه‌ كه‌ ژماره‌يان 300 چه‌كدار بووه‌، له‌ 1920دا شێح ئه‌حمه‌دى بارزان، برا گه‌وره‌ى، وه‌ك نوێنه‌ر ره‌وانه‌ى باكوورى كوردستانى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى سه‌ردانى شێخ سه‌عيدى پيران بكات و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ شۆڕشه‌كه‌ى درووست بكات. له‌ نێوان ساڵانى 1931 – 1932 سه‌رپه‌رشتى هێزێكى بارزانييه‌كان ده‌كات بۆ به‌رگريكردن له‌ ميحوه‌رى مێرگه‌سۆر – شێروان له‌ به‌رامبه‌ر هێزى داگیركەری ئينگليزه‌كان و له‌و شه‌ڕه‌دا به‌ هۆى چاپووكى و كارزانييه‌وه‌ ناوبانگێكى زۆرى به‌ده‌ستهێنا و توانى ميحوه‌ره‌كه‌ى بپارێزێت، له‌ 1934دا له‌گه‌ڵ شێخ ئه‌حمه‌دى بارزانى و هه‌ندێك له‌ پياوه‌كانيان روويان كرده‌ توركيا بۆ ئه‌وه‌ى داواى مافى په‌نابه‌رێتى بكه‌ن و دواتر به‌ هۆى وتوێژه‌وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ عێراق و له‌ لايه‌ن ئينگليزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتى ئه‌و كاته‌ى عێراقه‌وه‌ بۆ باشوورى عێراق دوورخرانه‌وه‌. دواتر گه‌ڕێندرانه‌وه‌ سلێمانى و ماوه‌ى 10 ساڵ به‌ دوورخراوه‌يى ژيانيان به‌سه‌ر برد، له‌ 12ى ته‌مموز/ يۆليۆى 1943دا به‌ هاوكارى رێكخراوى هيوا توانى له‌ سلێمانى خۆی ده‌ربازبكات و بچێته‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستان.
بارزانی نەمر له‌كۆماری مهابات دا
لە ١٥ی ئابی ١٩٤٥ لە ئێرانەوە دامەزراندنی پارتی دیموکراتیی کوردستان ڕاگەیەندرا، دوای ماوەیەکی کەم، سەدای پارتی گەیشتە ناوچەکانی کوردستان و توانرا چەندین بڵاوکراوە بە خەڵکی کوردستان بگەیەنرێت، بۆیە حکوومەتی عێراق دەستی کرد بەدەستگیرکردنی ئەندامانی پارتی. لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ١٩٤٦، لە مەراسیمی ڕاگەیاندنی کۆماری کوردستان لە مەھابات، مستەفا بارزانی لە لای دەستە ڕاستی قازی محەمەد وەستابوو، لەوێدا بە فەرماندەی سوپای کۆماری کوردستان دەستنیشان کرا و پلەی “جەنەڕاڵ”ی پێبەخشرا، لە ساڵی ١٩٤٥ و دوای کۆتاییھاتنی جەنگی دووەمی جیھان و کشانەوەی ڕووسیا لە ئێران و کۆتاییھاتنی کۆماری مەھابات، ھێزەکەی بارزانی نەمر و ھێزەکانی ئێران پێکدائاڵان و شەڕ درووستبوو، لەوێ ھێزەکانی کوردستان دوای بەرگرییەکی تووند، توانییان خۆیان بگەیەننە ناوچەکانی سنووری یەکێتیی سۆڤیەتیی جاران، ماوەی ١٢ ساڵ لەو وڵاتەدا مانەوە. لەسەرەتاوە مستەفا بارزانی لە ‌ئازەربایجان و ئۆزبەکستان نیشتەجێ بوو، پاشان بۆ مۆسکۆ گواسترایەوە، زمانی ڕووسی و ھونەرکارییەکانی سەربازی و زانیاریی ئابووری خوێندووە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٨دا گەڕایەوە عێراق. ئەویش پاش شۆڕشی ١٤ی تەمووز بوو کە عەبدولکەریم قاسم دەسەڵاتی لە عێراقدا گرتبووە دەست و سیستەمی کۆماری ڕاگەیاندبوو. لە کاتی گەڕانەوەیدا سەروەری و ڕێز و نەوازشێکی زۆری لێنرا، بەڵام بەھۆی پابەندنەبوونی حکوومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم بەو بەڵێنانەی بە کوردی دابوو و ھەڵگیرساندنی جەنگ لە دژی کورد، لە ‌ئەیلوولی ١٩٦١دا بارزانی نەمر شۆڕشی دژی دەسەڵاتدارانی بەغدا ڕاگەیاند، لەبەگژداچوونی دژی دەسەڵاتداران عێراق ھەتا ١١ی ئازاری ساڵی ١٩٧٠ بەردەوام بوو.

 

داواكاری شۆرش
لە ئازاری ساڵی ١٩٦٣ بارزانی کونگرەیەکی نەتەوەیی لە کۆیە بەست ، کە سەرکردایەتی حزب و بەرپرسانی پێشمەرگە و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و عەشائری بەشداریان تێدا کردوو و بارزانی داوای حوکمی زاتی دەکرد بۆ ھەمان مەبەست وەفدێکی بە سەرۆکایەتی جەلال تالەبانی و ئەندامیەتی سالح یوسفی محمود محمد ، حسین خانەقا ، حمد محمد ، حبیب محمد کریم ، عەگید ێدیق ، شاخەوان نامق ، بابەکر رەسول ،مستەفا عزیز ، کە بۆ ووتوێژ چوونە بەغدا ، پاشان حکومەتی لامەرکەزی لە جیاتی حوکمی زاتی راگەیەندرا ، وەفدی کوردیش بە ھیلیکوپتەر لە بەغداوە گوازرانەوە کەرکوک لەوێش گیران.

رێكه‌وتننامه‌ی ئادار
لە ساڵی ١٩٦٨، گۆڕانکاری بەسەر سەرکردایەتیی عێراقدا ھات و کودەتای دووەمی بەعسییەکان ئەنجام درا، مەلا مستەفای بارزانی و حکوومەت دەستیان بە گفتوگۆ کرد، بەرھەمی گفتوگۆکان ڕێککەوتنی ئاداری ١٩٧٠ی لێکەوتەوە کە بەپێی بڕگە و ماددەکانی ئەو ڕێککەوتنە، کورد ھاوبەش دەبێت لە حوکمڕانیی عێراق و زمانی کوردیش لە دامودەزگاکانی فێرکردن، دەبێتە زمانی فەرمی، جگە لەوەی سیستەمی حوکمی زاتی لە کوردستاندا جێبەجێ دەکرێت و کورد لە ناوچەکەی خۆیدا حوکمی خۆی دەکات، بەڵام دواتر حکوومەتی عێراق خۆی لە ڕێککەوتنەکە دزییەوە و پاشان لەگەڵ ئێران لەسەر دژایەتیکردنی کورد ڕێککەوتن و لە ساڵی ١٩٧٥ ڕێککەوتننامەی جەزائیریان واژۆ کرد. له‌ 11ى ئازارى 1970 بارزانى و حكومه‌تى عێراق له‌سه‌ر پڕۆژه‌ى ئۆتۆنۆمی بۆ كوردستان رێككه‌وتن و ئه‌وه‌ يه‌كه‌مجار بوو له‌ مێژووى كوردستاندا شۆڕشێكى كورديى به‌ 9 ساڵ خه‌بات بتوانێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت. له‌ 6ى ئازارى 1975 به‌ هۆى رێككه‌وتنى سه‌دام حوسێن و محه‌ممه‌د ره‌زا شاى ئێران له‌ جه‌زائير شۆڕشى ئه‌يلوول تووشى نسكۆ بوو و به‌و هۆيه‌وه‌ بارزانى و هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى شۆڕشه‌كه‌ رێگه‌ى ئاواره‌ييان هه‌ڵبژارد، له‌ دواى نسكۆى 1975 جارێكى ديكه‌ بارزانى چاودێرى و سه‌رپه‌رشتى دانانه‌وه‌ى به‌ردى بناغه‌ى شۆڕشى كرد.

 

دوای شۆرش
لە ساڵی ١٩٧٦دا بە مەبەستی چارەسەرکردنی نەخۆشیەکەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەکگرتووەکان بەڕێکەوت و لە ١ی ئازاری ١٩٧٩دا بە ھۆی شێرپەنجە لەوێ کۆتایی بە ژیانی دێت. لە ٥ی ئازاری ١٩٧٩دا تەرمەکەی لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری شنۆ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان ئەسپەردە کرا. لە ٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٣ پاش ئازادبوونی بەشێکی باشووری کوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی کوڕی بە پێشوازی خەڵکەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە.

 

سه‌رچاوه‌كان:
ئیساكلۆپیدیای كورد
ئاژانسی كه‌ی 24
مالپه‌ڕی باس

 

Back to top button