پارەی گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر دەکرێت.

له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: داوا لەو جووتیارانە دەكه‌ین، ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە، لە پسوولەی ژمارەی 1 تا 202 چەكی پارەی گەنمەكانیان پێ دەدرێت.

راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەو جووتیارانە دەتوانن ئه‌مڕۆ سێ شەممە 31ی8ی2021، سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بەمەبەستی وەرگرتنی چەكەكانیان بۆ ساڵی 2021.

Back to top button