ئه‌ندامێكى سه‌ركردايه‌تى پارتی: نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان به حزبى بچووك و بێئیراده ناکرێت
ئەندامێكی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەوە دەکەنەوە کە پارتی حزبێکی بەهێزە و وەکوو پێشتر لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان حزبی ژمارە یەک بووە، لەم هەڵبژاردنەشدا هەر بە حزبی پلە یەک دەمێنێتەوە و تا دێت جەماوەری پارتی لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان بەرەو زیادبوون دەچێت و خەڵکی کوردستان لەوە دڵنیان کە بەهێزبوونی پارتی دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هەرێمی کوردستان لە ئاستی ناوخۆ و عێراق و وڵاتانی دەرەوەدا.
بڵند ئیسماعیل، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیموکراتی کوردستان، ڕايگه‌یاند، ”پارتی دیموکراتی کوردستان حزبێکی بەهێزە” و وڵاتانی دەرەوەش هەمیشە داکۆکی لەوە دەکەن کە هەرێمی کوردستان، هەرێمێکی بەهێز بێت و دەڵێت: ”ئەگەر پارتی نەبێت، پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئاوەدانکردنەوە و ئەمن و ئاسایشی ناوخۆیی بۆ هەرێمێکی بەهێزیش نابێت و دنیای دەرەوە ئەو پەیوەندییە بەهێزانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان نابەستێت”، خەڵکیش ئەوە دەزانن، بۆیە دەنگ بە پارتی دەدەن.
بڵند ئیسماعیل گوتیشی: ”هەرێمێکی بەهێز بە سەرۆکایەتیی سەرکردەیەکی بەهێزی وەک سەرۆک بارزانی دروست دەبێت”.
ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی پارتی، كه بۆ باسنيوز قسه‌ى كردووه ڕوونی کردۆته‌وه کە نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستان به حزبى بچووك و بێئیراده ناکرێت و ئه‌گه‌ر پارتى له به‌غدا بەهێز بێت، زۆرینه‌ى شیعه و سوننه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان دێنه پێشەوە و گوتیشی: ”له هه‌موو خوله‌كانی ڕابردووی پەرلەماندا، تاكه پەرلەمانتارێکی پارتی له سەنگەری خەڵكی كوردستان و ڕێبازى پیرۆزى بارزانى لاینه‌داوه، کەچی هه‌ر له‌م خوله‌دا کە ڕادەبرێت، بینیتان ١٥ پەرلەمانتاری هه‌موو لیسته‌كانی دیکە جگه له لیستی پارتى، فراكسیۆنێكیان بۆ دژایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان پێك هێنا”.
بڵند ئیسماعیل ئه‌وه‌شى خستۆته ڕوو: ”كاتێک ئێمه ده‌چووین ڕێكکه‌وتنمان له‌سه‌ر به‌شه‌بودجه‌ى پێشمه‌رگه و قووتى خه‌ڵكی کوردستان لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی ده‌كرد، خەڵکی تر ئیمزایان كۆ ده‌كرده‌وه و داوایان دەکرد بودجەی کوردستان ببڕدرێت، كاتێ ئێمه باسى كێشه‌ى ناوچه كوردستانییه‌كانمان ده‌كرد، ئه‌وان ده‌یانویست شاره‌كانى تر‌ى هه‌رێمى كوردستانیش بخرێنه‌وه سه‌ر به‌غدا، کە ئێمه داكۆكیمان له قه‌واره‌یەکی بەهێزی هه‌رێمى كوردستان ده‌كرد، ئه‌وان داوایان ده‌كرد وەک پارێزگا هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان بكرێت و داویان ده‌كرد پێشمه‌رگه لە ناوچە دابڕێنراوەکان نه‌مێنێت و حه‌شدى شه‌عبى لەوێ جێگیر بکرێت، بۆیە ئه‌وانه نوێنه‌رایه‌تیى خه‌ڵكى كوردستانیان پێ ناكرێت”.
ئەو سەرکردەیەی پارتی ڕاشیگه‌یاندووه، پارتی هێزی دهوڵهتدارییە و ده‌زانێت به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان هه‌نگاو بهاوێت و ”هه‌میشه سه‌ركرده‌كانمان له پێشوازیى سه‌ركرده‌كانى جیهاندان، یان سه‌ركرده گه‌وره‌كانى وڵاتان له پێشوازیى سه‌ركرده‌كانى ئێمه‌دان”، بۆیه ده‌نگدان به پارتى، ده‌نگدانه به‌و هه‌موو دەسکەوتانە و ”دڵنیاین لە هەڵبژاردنی ئه‌مجاره‌شدا پارتی لەسەر ئاستی عێراق حزبى یه‌كه‌م ده‌بێت”.