پۆلیسی هه‌ولێر: ئەو تۆمەتبارەی دزی لە مزگەوتێک کردبوو، قۆڵبەست کرا
به‌رێوه‌به‌رايه‌تيى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه دزی له‌مزگه‌وتێك كردبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌مرۆ شه‌ممه له په‌يجى فهرميى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاویكرده‌وه و راى گه‌ياند: بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر، بنکەی پۆلیسی شاوێس، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ر. م) قۆڵبەست کرد، کە لە مزگەوتێکی هەیکەل لە کۆمەڵگای شاوێس سەرقاڵی دزینی کەلوپەلی کارەبایی بوو.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگهياندووه: تۆمەتباری ئاماژەپێکراو، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان، ڕاگیرا.