بەهۆی بەرێوەچونی هەڵبژاردن سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوری و فڕۆكه‌خانه‌كان دێتە داخستن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەینێت، له‌كاتژمێر 9:00ی شه‌وی شه‌ممه‌ تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دوشه‌ممه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوریه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هەرێمی کوردستان داده‌خرێن و گەشتەکان ڕادەگیرێت.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان، كه‌ واژۆی ساماڵ عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گومرگی له‌سه‌ره‌ و ئاراسته‌ی هه‌ریه‌ك له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی ده‌روازه‌كانی (ئیبراهیم خه‌لیل، باشماخ، حاجی ئۆمه‌ران، په‌روێزخان) و فرۆکەخانەکان وسه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی گومرگ كراوه‌ تێیدا دەلێ، لەسەر ئەو ئاگاداركردنه‌وەی کە له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌بۆنه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌، سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ و فڕۆكه‌خانه‌كان داده‌خرێن، جوڵه‌ی گه‌شتیاری و بازرگانی، له‌كاتژمێر 9:00ی شه‌وی شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی 9ی 10ی 2021 تاوه‌كو كاتژمێر 6:00ی به‌یانی رۆژی دووشەممە 11ی ئه‌م مانگه‌ راده‌گیرێت.

 

Back to top button