وهزارهتى پێشمهرگه: پێشمەرگەیەک دوای دەنگدان بە کارەساتێکی دڵتەزێن گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگە رايدهگهينێت:” ئەمڕۆ هەینی پێشمەرگەیەكی كوردستان، لە کاتی گەڕانەوەیدا لە دەنگدان، بە هۆی رووداوێكی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا و ئەفسەرێکیش بریندار بوو.
له راگهياندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانیی وەزارەتی پێشمەرگە له بارهى ئهو رووداوه رايگهياند: “دوای ئەوەی ئەفسەری وەزارەتمان عەقید کاکەدین محەمەد خورشید، لەگەڵ پاسەوانەکەی، لە پرۆسەی دەنگدان دەگەرێنەوە، لە رێگای دووزخورماتوو تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون و لە ئەنجامدا پاسەوانەکەی بەناوی رێبین رەمەزان غەیبوڵا گیانی لە دەست دا، عەقید کاکەدین محەمەد خورشیدیش بریندار بوو و ئێستا چارەسەری پزیشکی بۆ دەکرێت”.
وەزارەتی پێشمەرگە پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کۆچکردوو كردووە و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ ئەفسەری وەزارەتەكە دەخوازێت.