پهیامێك له جێگرى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستانهوه
نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پهيامێكى بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتی له هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا،بڵاو كردهوه و رايگهياند:” بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتیمانهوه له هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پیرۆزبایییەکی گەرم لە کەسوکاری سهربهرزى شەهیدانى قارهمان و جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەم. لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یەکە بە یەکەی کادیران و ئەندامان و جەماوەری پارتی و ئەو دەنگدەرە خۆشەویستانە دەکەم کە متمانەیان بە پارتی بەخشی.
دهقى پهيامهكهى نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:.
ئەندامان و جەماوەر و دەنگدەرانی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی سەرکەوتنی پارتیمانهوه له هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا، پیرۆزبایییەکی گەرم لە کەسوکاری سهربهرزى شەهیدانى قارهمان و جەنابی سەرۆک بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکەم. لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یەکە بە یەکەی کادیران و ئەندامان و جەماوەری پارتی و ئەو دەنگدەرە خۆشەویستانە دەکەم کە متمانەیان بە پارتی بەخشی.
ئهوپهڕى سوپاس و پێزانینم بۆ ئێوەی خۆشەویست لە ههموو بنکە، ڕێکخراو، ناوچە، لق، ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارێزگاکان، ڕێکخراوه جەماوەری و پیشەیییهكان، مەکتەب و دەستە ناوەندییهکانى پارتیمان بۆ ڕۆڵی دڵسۆزانە و خەمخۆرانەتان لە ئەنجامدانی بانگەشهیهكی شارستانییانە و ئارام لەپێناو سەرخستنی هەڵبژاردنەکە و سەرکەوتنی کاندیدانی پارتیدا.
دهستخۆشى له یەكە یەكەی ئەو ھەڤاڵه دڵسۆزانە دهكهم كە لە كۆڵان و گەڕەكەكان و له ههر شوێنێك بانگهشهیان كرد و دەنگدەریان بردە سەر سهندووقەكان. زۆر سوپاس بۆ دەنگدەرانی خۆشەویست، بۆ بەشدارییان لە پرۆسەی دەنگدان و بەخشینی متمانەیان بە پارتی دیموکراتی کوردستان.
بەشداریی دڵسۆزانهتان، سەلمێنەری بەهێزیی باوەڕ و متمانەتانە بە ڕێبازەکەتان. ئێوە سامانێکی بەنرخ و شانازییەکی گەورەی پارتین کە بە هیممەتی ئێوە و دڵسۆزان لە جەماوەری پارتی و کوردستانییان بهگشتى، هەمیشە بۆ سهركهوتن هەنگاو دەنێت.
پیرۆزبایی لە سەرجەم کاندیدە سەرکەوتووەکانی پارتی دەکەم، چاوەڕوانیم لە هەموویان ئەوەیە به باشترین شێوه ئەرکەکانیان ڕاپهڕێنن و خزمەتكاری خەڵک بن، لهگهڵ ئهندامان و لایهنگران و جهماوهرى پارتى، هەوێنی یەکڕیزیی لایهنه کوردستانییهكان و بەرگریکاری سەرسەختی مافە دەستورییەکانی ههرێمى كوردستان بن.
سەرکەوتنی پارتی لەم هەڵبژاردنەدا گەواهیدانێكى ڕاستگۆیانەی گەلەکەمانە بۆ متمانه و سەلماندنی پێگەی سەنگینی پارتی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق. ئەم سەرکەوتنە ئەرک و بەرپرسیاریهتییەکانی پارتی زیاتر و گەورەتر دەکات، دەبێت لە ئاستی ئەو بڕوا و دڵسۆزییەی ئەندامان و لایەنگرانی و ئەو متمانەیەدا بێت کە خەڵکی کوردستان پێیان بەخشیوە.
سەرکەوتن لە هەموو پارتییەکان و دەنگدەرانی پارتی و لە تەواوی خەڵکی کوردستان پیرۆز بێت.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2021/10/14