د.كهمال كهركووكى: پارتی مافی خۆیەتی پارێزگاری کەرکوک دیاری بکات
سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک ـ گەرمیانى پارتى ديموكراتى كوردستان، سەبارەت بە پێگەی کورد لەپرۆسەی سیاسی عێراق رايدهگهينێت: حەزەکەم بۆ ھەموو لایەک روونبێت، لە مەجلسی حوکم مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق، بۆ ئەوەنیە کە خاکەکە کوردستانیە یان نا، بهلكو بۆ ئەوەیە ئیدارەی ناوچەکە لەگەل ھەرێمی کوردستان بێت یان بەغدا، گوتيشى: پارتی مافی خۆیەتی پارێزگاری کەرکوک دیاری بکات .
دکتۆر کەمال، سەبارەت بە پرۆسەی ھەڵبژاردنی عێراق رايگهياند:” بەنسبەت ھەڵبژاردن ھەموو ئاگادارن ئەمە ھەڵبژاردنی پێشوەختەبوو ماوەی مابوو ئەو روداوانەی لە بەغدا رویدا ئەم ھەڵبژاردنەی لێکەوتەوە کەلە ١٠ـی ١٠ـی ٢٠٢١ ئەنجامدرا، نەتجەی ماوە کۆمسیون کاری خۆی دەکات و مەحکەمەی ئتحادی بریاری لێ دەدات، ئەم ھەڵبژاردنە گرنگە، بەسەرکەوتوی تەواو بوو ئومێدەوارین کە رێگا یاسایی و ئاساییەکەی خۆی بگرێتەبەر.
سەبارەت بەکەم کردنی کورسی ھەندێ لەلایەنەکانيش كهركووكى گوتى:” ھەڵبژادن کەئەنجام دەدرێت خەڵک ئازادە چۆن دەنگ دەدات، خەلک بەگشتی دڵسۆز و پاکن کاری ئەولایەنانە دەبینێت کە لەدەسەڵاتن، ئەبینێت کارەکانیان باش نیە خزمەتی گەل ناکەن ھەڵەیان زۆرە، لەھەڵبژاردن تۆڵەیان لێ دەکەنەوە و دەنگیان پێنادەن، بۆیە لەم ھەڵبژاردنە خەلکی سەر بەرزی کوردستان و ناوچە کوردستانیە داگیرکراوەکان و گشت عێراق دەنگیاندا زۆر بەباشی و ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوبوو، راستە خەڵک زۆر بەشدار نەبوو بەڵام نسبەیەکی ئاسایی بوو، لەھەموو جیھان ھەڵبژاردن دەکرێت ئەم حاڵەتە ھەیە، شەرت نیە خەڵک بەگشتی دەنگبدات، گرنگ ئەوەیە زۆرینەی بەشدار بوو دەنگی دروستیان بەولایەنانەدا کە پێشبينى دەکەن کەخزمەت دەکەن و خزمەتیان کردووە لەداھاتوو خزمەتیان دەکات، جا ئەوانەی کەدۆڕان و دەنگیان نەھێنا، پێشبينى يان دەکرد خەڵک لێیان دەترسێت و بەشێوازێک دەتوانن دەنگ بۆخۆیان زیاد بکەن، رێگەیان پێنەدراو نەیانتوانی بۆیە نارەحەتن و ھەوڵیاندا کێشە دروست بکەن و لەھەندێ شوێنیش کێشەیان دروست کرد، ئەمە شتێکت زۆر ناتەبیعیە دژی پرۆسەی دیموکراسیە ، وەک ئەوەیە دژی گشت خەڵکی بیت دژی زۆرینەی وڵاتەکەت بیت، ئەمەی دەیکەن شتێکی خراپە، دەبێت چاوەرێبکەن تا کۆمسیون و دادگا بریاری خۆیی دەدات، ئەوکات زۆر ئاساییە رێکەون حکومەتی تەوافقی بەزۆرینەو کەمینە لەبەرژەوەندی عێراق پێکبھێنن.
بۆ پرسى پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پارێزگاری کەرکوک کەمال كهركووكى گوتی:” دووشتی جودان لەیەکتر، پارێزگاری کەرکوک لەسەرەتاوە دوای روخانی رژێمی عێراق ، یەکەم پارێزگار دانرا کە کاک عهبدولرهحمان مستەفا بوو، لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک پارتی و یەکێتی ھەردوولا دەنگیان بۆدا لەگەل چەند برادەرێکی لایەنەکانیتر، بەرێکەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی بوو کە کەسێکی بێلایەن ببێتە پارێزگاری کەرکوک و سەرکەوتوبوو، دوای ئەوە دیسان پارتی و یەکێتی رێکەوتن کە کەسێکی سەربەیەکێتی بێت رەحمەتی دکتۆر نهجمەدین کەریم بوو بەپارێزگاری کەرکوک و زۆرینەی دەنگی ئەنجومەنی بەدەست ھێنا، دوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر پارێزگارێکی عەرەب بەنایاسایی دانرا کە یەکێتی رێکەوتنی لەگەل کردووە ھەم پارێزگار و ھەم جێگری پارێزگا بێت تاھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجومەنی پارێزگا، ئەمە شتێکی خراپ بوو بۆیە تائێستە ئەو ماوە.
گوتيشى:” لەم ھەڵبژاردنە ھەموو لایەک ئاگادارە پارتی دیموکراتی کوردستان لەکەرکوک یەکەم دەنگی بەدەست ھێناوە، ھەم وەک بەرزترین دەنگ ھەم وەک زۆرترین دەنگ لەناو سەرجەم لایەنەکان، بۆیە مافی خۆمانە ئەمە لەلایەک لەلایەکتر گەر بە سڕەش بێت بێلایەن بوو دواتر یەکێتی بوو ئێستە نۆرەی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆیە پارتی مافی خۆیەتی پارێزگاری کەرکوک دیاری بکات، مافی لایەنێکی ترنیە باسی ئەوپۆستە بکات یان خۆی بۆ ھیلاک بکات.
كهركووكى زياتر گوتى:” بەنسبەت سەرۆک کۆمار مافی کوردە، یەکێ لەسێ سەرۆکایەتیەکە سەرۆک کۆمار سەرۆک وەزیران سەرۆک پەرلەمان بۆ شیعە سونە کورد دەبێت،کورد لە مفاوەزاتی داھاتوو بریاری لێدەدەن.
سەبارەت بەدۆخی نالەباری کەرکوک دوای خیانەت ١٦ ئۆکتۆبەر ھاتۆتەئاراوە و گەرانەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ناوچەکە گوتى:” ئێمە رێکەوتنمان کردووە لەئاستی باڵا و ئێمە دەچینەوە ئەوە کۆتای ھاتووە، پارتی بەسەربەرزی و بەئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە دەگەرێتەوە لەئایندەکی نزیک، دەبینن ئەم چاوپێکەوتنەنانە لە کەرکوکەوە لەگەڵ بەرێزتان و لایەنەکاتر دەکەین.
سەبارەت بەدۆخی ئەمنی شارەکە د. كهمال كهركووكى رايگهياند،” دوای خیانەتی ١٦ ئۆکتۆبەر پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان چی وەک تەنزیم چی وەک پێشمەرگە ئەوسنورەی دەپاراست، لەوێ نەماون بۆ ماوەی چوار ساڵە، دوای دەست کرا بەوەی کە حشدێکی زۆر پێک بھێنرێت، ئەوحشدانە بەشێوەیەکی زۆر نابەرپرسانە کۆ ئەکرایەوە نەت دەزانی چ بیرێکی ھەیە چ ئینتیمایەکی ھەیە، ئەوەبوو ئەوحشدانە زۆری داعش بوون خۆی تێکەڵ کرد، ئێستەش لە زۆر شوێن ئەبینی بەرۆژ حەشدن و بەشەو داعشن ، بەھۆیی ئەوە دۆخی ئەمنی ناوچەکە زۆر زۆر مەترسی دارەو زۆر بەخراپی تێکچووە،نەدۆستەکەت دەناسی نەدووژمنەکەت تێکەڵن ھەوێی پێیە سەیارەی پێیە چەکی پێیە دێتەناوشارەکە، ئەمە بووە پاڵنەرێک کە داعشەکانی تر کەلەوێ بوون لاوازبوون ئەوانیش ئەکتیفبن و زەرەر بدەن، ئەوناوچانە ئێستە لەمەترسیەکی گەورەیە، بۆیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی ئتحادی، دوای دیالۆگێکی دورودرێژ گەشتنە قەناعەت پێشمەرگەو سوپا ناوچەکە بپارێزن، ئێستە خەریکە ئەو دوولیوا پێک دەھێنرێت و شوێنەکانیان ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگەو وەزارەتی بەرگری دیاری دەکەن، ئێستە مەرکەزێکی تەنسیقیان بۆ دانراوە لە K1 لەکەرکوک و چوار شوێنی کە، پێشمەرگەکان ئێستە ئامادەن بچنەوە، بۆ ئاسایی کردنەوەی کەرکوک دەبێت میلیشیاکانی حشد و پۆلیسی ئتحادی و سوپا لەناو شار نەمێنن، پێشمەرگەش ناچێتە ناوشارەکان لە بەینی کەرکوک و قەزاو ناحیەکانی دەبن، دەبێت ناوشار رادەستی پۆلیس خۆجێیی بکرێت.
سەبارەت بەیەکلایی کردنەوەی ئایندەی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان يش كهمال كهركووكى، گوتی؛ یەکەم حەزەکەم بۆ ھەموو لایەک روونبێت، لە مەجلسی حوکم مادەی ١٤٠ی دەستوری عێراق، بۆ ئەوەنیە کە خاکەکە کوردستانیە یان نا، ئەمە زەرورە ھەموو لایەک بزانێت خاکەکە خاکی کوردستانە، بەڵگەی مێژوویی ھەیە دیکۆمێنت ھەیە نەخشەھەیە مێژوەی ناوچەکە کوردستانیە، ناتوانرێت بەھیچ ریفراندۆمێک و بەھیچ شێوەیەک و مادەیەک، ھەوێیی کوردستانی بوونی ئەوناوچانە بگۆرن، راستە داگیرکراوە، بەلام ناتوانن بیگۆرن، مادەی ١٤٠ بۆ ئەوەیە ئیدارەی ناوچەکە لەگەل ھەرێمی کوردستان بێت یان بەغدا، بەڵام وەک خاک، خاکی کوردستانە، ھەوێیی کەرکوک ھەوێیەکی کوردستانیە کەس ناتوانێت بیگۆرێت، وەک لەمادەکە ھاتووە دەبێت ئەوناوچانە ئاسایی بکرێتەوە، ئەوتەعریبەی بەعس لە سەردەمی سەدام، کەپێشتر کوردیان دەگرد ئاوارە یان ئەنفالیان دەکرد بێسەروشوێنیان دەکرد، عەرەبیان لەخوارووی عێراق و ناوەراستەوە ھێنا نيشتەجێیان دەکرد ئەبێت ئەوانە بگەرێنرێتەوە و نابێت لەناوچەکە جێگیربکرێن، دوای ئەوەش سەرژمێری بکرێت ئەوەی نفوسی ٥٧ ھەیە ھی ئەوناوچەییە، ئەولایەنانەی لەسنورەکەن دەبێت پێکەوە کاربکەن داکۆکی بکەین ، ئەمرۆ عێراق لەدووریانێکی زۆر مەترسی دایە، خەریکە بەرەو ھەلدێر دەروات، ئەوەش لەوەوە ھاتووە پابەند نەبوون بەدەستور و پشتگوێ خستنی لایەنەکانیتر، ئەوانەی دەیانەوێت حوکمرانی دروست بکەن ، دەبێت پابەندبێت بەدەستورو رێز لەمافی لایەنەکان بگرن و خزمەتی خەڵکی بکەن.