سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: ده‌مانه‌وێت هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان له واده‌ى خۆیدا به‌ڕێوه‌یچێت

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان گوتى، ئه‌مه دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی له‌م شێوه‌یه بوو كه له‌باره‌ی سێ پرسی گرنگ له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌وانیش پرسه‌كانی: ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی راپڕسی و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كان به یاسا و واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه بوون.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا زانا مه‌لا خالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان رايگه‌ياند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی تێروته‌سه‌ل له‌باره‌ی هه‌رسێ بابه‌ت كرا و ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان را و دیدگای پارتیمان له‌باره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو و به زه‌روره‌تێكی حه‌تمی بۆ هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌زانین و ئاماده‌یی فراكسیۆنی حزبه‌كه‌شمان بۆ هه‌ر ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له‌گه‌ڵ فراكسۆنه‌كانی دیكه‌ی ناو په‌رله‌مان راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له ئاینده‌دا لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان به ده‌سته‌یه‌كی نوێوه هه‌ڵبژێردرێته‌وه و تێیدا شێوازی بڕیاردان له‌سه‌ر بڕگه و مادده‌كانی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دیاری بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی دیكه هاوڕابین و زه‌مینه‌سازی سیاسی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بكرێت، تاوه‌كو بگه‌ینه ئه‌نجام.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی سه‌باره‌ت به كۆمسۆنی راپرسی و هه‌ڵبژاردنیش له هه‌رێمی كوردستان،گوتى،” له ماوه‌ی رابردوودا له‌سه‌ر ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2013ی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م كۆمسیۆنه هه‌ڵبژێردراوه، كه به‌گوێره‌ی یاسای په‌رله‌مانی كوردستان له‌ساڵی 2014، ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران له نۆ ئه‌ندام پێكهاتووه و نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كریستیان و توركمانیش له‌خۆ ده‌گرێت.
زانا مه‌لا خالید گوتيشی: ئه‌م ئه‌نجومه‌نه به‌گوێره‌ی ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2013 هه‌ڵبژێردراوه و واده‌ی ویلایه‌تی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له هه‌رێمی كوردستان له 23ی ساڵی 2019 ته‌واوبووه، بۆیه ئێمه وه‌ك قۆناغی یه‌كه‌می به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی داهاتوو، كه بڕیاره له ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌بچێت، پێویستیمان به‌وه هه‌یه، كه ئه‌نجومه‌نێكی تازه له‌یه‌ر بنه‌مای ئیستحقاقی ساڵی 2018ی په‌رله‌مانی كوردستان دروست بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پێكهاته‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌گوێره‌ی قه‌باره‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی و ژماره‌ی كورسییه‌كانیان له په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نێكی نوێ هه‌ڵبژێردرێته‌وه و پێكهاته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌ن و پێكهاته‌كانی توركمان و مه‌سیحیی وه‌ك خۆیان داوایانكرد، خۆیان نوێنه‌ری خۆیان له‌ناو ئه‌نجومه‌ن ده‌ستنیشان بكه‌ن.
زانا مه‌لا خالید، له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش گوتی: رای فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه پێویسته هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا له ساڵی 2022 به‌ڕێوه‌یچێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، باشترین بژارده بۆ ئه‌وه‌ی هیچ پاساوێك بۆ دواخستنی هه‌ڵبژاردن نه‌هێڵینه‌وه، سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2018 په‌یڕه‌و كراوه و یاسای هه‌ڵبژاردنیش له هه‌رێمی كوردستان هیچ بۆشاییه‌كی یاسایی‌ی تێدا نییه، بۆیه پێویستمان به هه‌ماورێكی نوێی یاساكه‌ی نییه.
له كۆتايى كۆنگره رۆژنامه‌وانيه‌كه‌يدا سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى گوتى :” ئێمه وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نین، كه پێداگرین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی له واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر هه‌رسێ ئه‌و پرسانه‌ی ئه‌مڕۆ گفتوگۆیان له‌باره‌یه‌وه كرا، ده‌رگای گفتوگۆمان له‌گه‌ڵ ته‌واوی فراكسیۆنه‌كانی دیكه‌ی ناو په‌رله‌مانی كوردستان كراوه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی سازانێك بكه‌ین و زه‌مینه‌سازی سیاسی باشتر و كه‌شێكی سیاسی باشتر له په‌رله‌مانی كوردستان له‌پێناو گه‌یشتن به ئه‌نجام له‌سه‌ر هه‌رسێ پرس بڕه‌خسێنین.