بەتۆمەتی یارمەتیدانی حزبوڵڵا چەند كەسێك دەستگیر كران
ڕۆژنامەی ئەلرەی کوێتی و ئەلقەبەس ڕۆژی پێنجشەممە ڕایانگەیاند، داواکاری گشتی کوەیت بڕیاری دەستبەسەرکردنی 18 گومانلێکراویان داوە لە دۆسیەی پارەدان بە میلیشیا حزبوڵای لوبنانی.”
ڕۆژنامەی قەبەس بڵاویکردەوە، کە نوسینگەی داواکاری گشتی ئەو وڵاتە بڕیاری زیندانیکردنی تۆمەتبارانی بۆ ماوەی 21 ڕۆژ داوە و لە زیندانی ناوەندیی.”
دواتر ئەلقەبەس بڵاویکردەوە کە نوسینگەی داواکاری گشتی تۆمەتبارانی پۆلێن كردووە بۆ سێ ئاست: چوونە پاڵ حزبێکی قەدەغەکراو، پارە و هەواڵگری.”
س: ئهلحهدهس alhadath