رووسیا : ئەمریکا ئامانجیەتی بە چەکی ئەتۆمی هێرش بکاتە سەرمان

 

رۆیتەرز لە زمان وەزیری بەرگریی ڕوسیا بڵاوی کردەوە ، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ڕاهێنانی تایبەتیان پێکراوە بۆ هێرشی چەکی ئەتۆمی بۆ سەر رووسیا ، لە کاتی راهێنان فرۆکەکانی ئەمریکا 20 کیلۆمەتر لە سنوورەکانی رووسیا دوور بوون .

 

سێرگەی شوەیگۆ بۆ رۆیتەرز ئاشکرای کردووە  لەم مانگەدا ئەو فڕۆکانە 300 گەشتیان لەنزیک سنوورەکانی ڕوسیاوە ئەنجامداوە، ئەوەش دوو هێندە و نیو زیاترە لە چالاکییەکانی هەمان ماوە لە ساڵی ڕابردوودا، راهێنانەکانیش بۆ چۆنیەتی هێرشی ئەتۆمی بووە .

هاوکات وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ، تیشکی خستۆتەسەر ئەوەی کە لە ماوەی مەشقە سەربازییەکانی ئەمریکادا 10 فڕۆکەی بۆمبهاوێژ لە ئاڕاستەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتەوە مەشقیان لەسەر هێرشکردنە سەر ڕوسیا کردووە لەڕێی بەکارهێنانی چەکی ناوەکییەوە.”

 

سەرچاوە،  ڕۆیتەرز

Back to top button